ئەردۆغان دووبارە هەڕەشە لە یەپەگە دەکات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکی نوێیدا سەبارەت بە کوردانی سووریا رایگەیاند، "تورکیا هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە زامنی ئاسایشی کوردانی سووریا دەکات، ئەگەر یەپەگە چەک دانەنێت و ناتوانێت لەوچارەنووسەی خۆی نزیک بێتەوە و رزگاری نابێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی سووریا ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکی سووریا یەپەگەیە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "یەپەگە سێیەکی سامانی سروشتی سووریای داگیرکردووە و ئەگەر هاتوو خۆی هەڵنەوەشێنتەوە و چەک دانەنێت ناتوانێت لەوچارەنووسیەی خۆی نزیک بێتەوە و رزگاری نابێت،"
سەبارەت بە کوردانی سووریا سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، "ئێمە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە، چاودێری پرسە سەرەکییەکانی برا کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکەین و هەوڵدەدەین بۆ زامنکردنی ئاسایشیان و پشتیوانیانین."
هەروەها ئەردۆغا داوای کرد هێزەبیانییەکان لە سووریا بکشێنەوە و بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا بیەکەوە کۆتایی بە یەپەگە و پەکەکە و داعش بهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین