وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوادەکات تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا بوەستێنێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، ئیدن بارتاڵ، بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل راگەیاند، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا، هەروەها پێویستە کوردەکان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بپارێزرێت."
ئەو هەنگاوەى ئیسرائیل لەدوای ئەوەدێت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندی بە ئیلهام ئەحمەد، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا کردووە و لە پەیوەندییەکە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دەسترێژی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانی کوردیان تاوتوێ کرد، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی کورد دەربڕی.
لە لایەکى دیکەوە جاکۆب ناگل ئەندامی خانەنشینی کۆمسیۆنی ناگێل کە لەلایەن حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ دامەزراوە هەفتەی رابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "تورکیا دەیەوێت کاریگەرییەکانی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە ئەمەش وادەکات گرژیەکان لەگەڵ ئیسرائیل زیاربکات و لەوانەشە دۆخەکە بگۆرێت بۆ سەرهەڵدانی ململانێ لەنێوان هەردوو وڵات."
ناگل سەبارەت بە بوونی گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە سووریا دەڵێت، "ڕەنگە ئەو گروپانە هەڕەشەیەکی نوێبن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، ئەو هەڕەشەیەی لە سووریا وە بۆ سەرمان هەیە ڕەنگە مەترسیتر بێت لەو هەڕەشەیەی کە لە ئێران هەیە، هێزەکانی سەربە تورکیا وەک شەڕکەر مامەلە بکەن دەبنە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە."
لەدواى روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا، تورکیا بەردەوام هەڕەشەى هێرشى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment