شاندی دەم پارتی لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان سەردانی مەهەپە دەکەن تورکیە

نوچە نێت

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی دەم پارتی، كە پێكهاتوون لە هەریەک لە ئەحمەت تورک و سری سورەییا ئۆندەر و پەرڤین بەڵدان سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بکەن و لە پەرلەمانی توركیا کۆببنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای پێشنیارەکەی باخچەلی بۆ چارەسەری کێشەی کورد و کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە لە ئیمراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی لە پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەكەی دەم پارتی، کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ باخچەلی كۆببنەوە.

لەدوای کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، "هێز و سەرەتایەکی بەختەوەرە بۆ وڵاتەکەمان."

هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەدوای سەردانەکەی ئیمراڵی ڕایانگەیاند، "دەبێت هەموو لایەنەکان بەشداری لەو پرۆسەیە بکەن."، هەروەها بڕیاریشە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری ریشەیی کێشەی کورد، سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بکەن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین