ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: کاتی ئەوەهاتووە تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆ دووربخرێتەوە تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل لە شیکاریەکدا سەرنجی خستۆتە سەر نیگەرانییەکانی تورکیا و ئاماژەی بەوەکردووە، "تورکیا تاکە ئەندامی ناتۆیە کە ئامانجی فراوانخوازی هەیە، هەربۆیە کاتی ئەوەهاتووە تورکیا لەناتۆ دوربخرێتەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، هەوڵەکانی تورکیا بەردەوامە لە دەستوەردان لە قوبرس و سووریا و لەوێشەوە بۆ ئەفریقا، ماوەیەک لەمەوبەر ڕۆژنامەیەکی ئوردن ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست کرد و لە دژی دەستوەردان پەیرەوەکردنی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا، داوی کرد بەربەستی ئەمنی بەرامبەر ئەو وڵاتە ببەسترێت.
دوابەدوای ئەم هەواڵانە جۆناسان فێڵدشتاین ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیل لە راپۆڕتێکى شیکاریەکدا دەڵێت، "تورکیا وڵاتێکە سیاسەتی فراوانخوازی پەیرەو دەکات و کاتی ئەوە هاتووە لەناتۆ دوربخرێتەوە."
فێڵدشتاین ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرگیز ئەوەندەی ئێستا هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واقیعیی نەبووە."
لەبەشێکی دیکەی شیکاریەکە ئاماژە بە هەڕەشەکانی تورکیا کراوە و باس لەوە دەکات کە ئیدارەی نوێی سووریا و هێزە چەکدارەکانی یەپەگە لەژێر هەڕەشەی تورکیا دان، هەروەها کەمتەرخەمی ئەمەریکاش باس دەکات کە لەگەڵ تورکیا هاوپەیمانی ناتۆیە و نابێت ڕێگەبدات وەک هاوپەیمانی ناتۆ هێرش بکاتە سەر یەپەگە.
لەبەشێکی دیکەی شیکاریەکە هاتووە، دوای ئەوەی تورکیا کاریگەرییەکانی لەسەر سوریا زیادکردووە، ئەگەر هاتوو ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر تورکیا، ئایا ناتۆ تورکیا دەپارێزی؟ هەربۆ یە پێویستە تورکیا لەناتۆ دوربخرێتەوە بۆ ئەوەی لە بەرپرسیارێتی بەرگریکردن بەدووربێت، ئەگەر هاتوو ئیسرائیل بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی هێرشبکاتە سەر تورکیا ئەوکات ئایا ناتۆ ڕووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە؟.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین