باخچەلی بۆ ئۆجەلان: چاوەڕوانین بە زووترین کات داوای چەك دانان لە پەكەكە بكەی
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە بانگەوازێکی نوێدا دەڵێت، "پێویستە پەکەکە دان بە شکستی خۆیان بنێن و بڵێن پەشیمانین و ئەم خەباتەی چەند ساڵەمان هیچ ئەنجامێکی نابێت و نەبووە."، هەروەها داواش لە ئیمراڵی دەکات و گوتی، "ئاواتی دڵسۆزانەی من ئەوەیە ئەو بانگەوازە چاوەروانکراوەی ئێمە بەزووترین کات بکرێت بۆ چەکدانانی پەکەکە."
سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا بانگەوازێکی نوێ لە پەکەکە دەکات و دەڵێت، "پێویستە پەکەکە دان بە شکستی خیان بنێن و بڵێن خەباتی چەند ساڵەمان هیچ ئەنجامێکی نەبووەوە و نایبێت."
دەوڵەت باخچەلی ئاماژە بەمەش دەکات، "میللەتی تورک خاوەن مێژوو و ویژدان و شكۆیەکی زۆر گەورەیە، لەئێستادا دەرگایەکی بە ڕووی رێکخراوە تیرۆرستەکان کردۆتەوە بۆ کۆتایهێنان بەو تاوانەی کە هەموو کات ئامادەن زیان بە میللەتەکەمان بگەێنن، ئەو خەباتەی کردوویانە تەنیا زیانیان بە گەلەکەمان گەیاندووە و سوودیان بۆ ئەکتەرەکانی ناوچەکە و خزمەتکردنی زڵهێزان بووە."
سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی رایگەیاند، "دانوستاندنەکانی شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی پێویستە پشتیوانییەکی بێ مەرج بێت لە پێنا و تورکیایەکی بێ تیرۆر، ئاواتی من ئەوەیە بەزووترین کات ئۆجەلان بانگەوازە چاوەروانکراوەکەی ئێمە لە پەکەکە ڕابگەیێنێت بۆ دانانی چەک."
لەدوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی داوای کرد حکومەتی تورکیا رێگە بە دەسەڵاتدارانی دەم پارتی بدەن لەگەڵ ئۆجەلان ڕووبەڕوو کۆبنەوە، سری سورەییا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان وەک شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵیان کردوو پەیامی ئۆجەلانیان لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێ کرد، هەفتەی رابردوو بۆ جاری دووەم دیداریان لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە ئەنجامدا و ڕایانگەیاند سەردانیەکانیان بۆ ئیمراڵی بەردەوام دەبێت.
شەوی ڕابردوو، عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی رایگەیاند، " پرۆسەی سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی کۆتایی هاتووە و چاوەروان دەکەین ئۆجەلان داوای هەڵوەشانەوەی پەکەکە بکات، ئێمە نامانەوێت هەرگیز ئیمتیازات هەڵبژێرین بەرامبەر تیرۆر، ڕاوبۆچوونی خۆمان خستەڕوو لەسەر سەردانیەکانی پێشوو تر، لەمەوبەدوا ئەوەی ئێمە چاوەروان دەکەین بانگەوازی ئۆجەلانە بۆ پەکەکە و هەڵوەشانەوەی رێکخراوەکەیتیان، هەروەها ئەم پرۆسەیە پرۆسەی دانوستاندن نییە و هیچ جۆرە سەودایەک لە نێوانمان نییە، بەڵکو پرۆسەی چەکدانانە."
تولای هەتیمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە دووەم سەردانی شاندی دەم پارتی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "بەرێز ئۆجەلان هەڵسەنگاندنی بۆ چەند بابەتێک کرد لەمانەش کە لەئێستادا بە قەیرانێکی مێژووی جیهانی و ناوچەیی و نیشتیمانی تێدەپەرین کە کێشەکان بەسەریەکدا کەوتوونە، هەرکاتێک پەنابردرا بۆ وەستاندنی چارەسەری پرسی کورد بە رێگەی سیاسی ئەمە گەورەترین زیان بە گەلی تورکیا دەگەیێنێت، چارەسەرکردنی کێشەکان و رێگای پاراستنی کۆمەڵگای تورکیا و خەڵکی ناوچەکە ڕوونە، تاکە رێگا بۆ رزگاربوون لەم قەیرانانە گەرانەوەی تورکیایە بۆ زەمینەی دیموکراسی و دوور لە ململانێ و توندوتیژی."
هاوسەرۆکی دەم پارتی هەڵوێستی ئۆجەلان بەرامبەر بە دەستپێشخەریەکەی دەوڵەت باخچەلی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاشکرا دەکات و گوتی بەرێز ئۆجەلان پێیوایە، "ئەگەر ئەو رێبازەی بەرێز باخچەلی پەیرەوی دەکات لەگەڵ ئەقڵیەتی دەوڵەت تێکەڵ بکرێت و پابەنبن پێیەوە ئەوکات دەبێتە هۆی پێشکەوتنێکی مێژووی کە خزمەت بە ئاشتی دەگەیەنێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment