نەخشە ڕێگەی شاندی دەم پارتی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تورکیا ئاشکرادەبێت
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
شاندی دەم پارتی لە (28)ـی کانوونی یەکەم سەردانی ئیمراڵیان کردوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە، گەری دووەمی سەردانییەکانیان بۆ دانووستاندن لەگەڵ لایەنە ساسیەکانی تورکیا بوو، دەستپێکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەریەک لە پارتەکانی ئایندە و ئەکپارتی و پارتی سعادەت بوو.
لەدوای ئەوەی شاندی دەم پارت لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنی ئۆپۆزسیۆن و لایەنی دەسەڵات پێشنیار و بۆچوونەوەکانیان تاوتوێ کرد، هەروەها بڕیاریشە شاندەکە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگان یوکسێکدا لەزیندان بکەن و کۆببنەوە، لەدوای ئەمەش لە ناوەڕاستی مانگی یەک بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمراڵی بکەن لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە لەڕاپۆرتێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکان و بڕیارەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرد بکەن.
چاوەروانیەکانی حکومەت و دەوڵەت باخچەلی ئەوەیە، لەدوای سەردانی دووەمی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ئەو داوایەی کە دەوڵەت باخچەڵی پێشەکەشی ئۆجەڵانی کردووە، کە وەک سەرۆکی پەکەکە داوابکات چەکەکانیان دەبنێن، دیارنییە کە دواکە لە ڕێكخراوەکە دەکات یان نا.
دەم پارتى پێشنیاری ئۆجەلانی پێشکەشی پارتە سیاسیەکان دەکات
لەلایەکی تر جگە لەو پەیامە حەوت خاڵەی ئۆجەلان کە بە ڕای گشتی ڕاگەیێندرا و لە کۆبوونەوەکان تیشکی خرایە سەر، لەگەڵ ئەمەش ئاشکرابووە پەیامێکی جیاوازیشی بۆ دەم پارتی ناردووە کە چ جۆرە ڕۆڵێک دەگێرن لە پڕۆسەی ئێستا.
شاندی دەم پارتی بەردەوامە لە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەن سیاسیەکان، لەگەڵ ئەمەشدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دەم لە نێوخۆیاند تاوتوێی نەخشە ڕێگای قۆناغی داهاتوویان کردووە کە چی بکرێت و هانگاوەکان بگونجێت لەگەڵ ئەو پەیامەی کە ئۆجەڵلن بۆیانی ناردووە.
کارگێری دەم پارتی لە لێدوانێکدا بە (بی بی سی) راگەیاندووە، "ئۆجەلان ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیێکی گەورەی بە دەم پارتی سپاردووە، ئامنجیشی بۆ فراوانکردنی بواری سیاسی و ڕۆشنگەری و دروستکردنی بیروڕای گشتییە."
هەروەها دەشڵێت، "ئەویش ئەو هەوڵانەی ئێمە دەبینێت کە دەیدەن بۆ بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکە، بەڵام ڕێبەری پەکەکە لەپەیامەکەیدا دەڵێت پێویستە قوربانیدانمان زیاتربکەین."
سەرچاوەکانی دەم پارتی دەشڵێن، لەئێستادا هەموو کارەکان هاوتەریبی پەیامەکەی ئۆجەلان ئامادەکراوە و بەگوێرەی ئەوە کارەکان دەکەین.
شاندی دەم پارتی لەدوای ئەوەی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کردوو کۆبوونەوە، لەپاشان سەردانی دەوڵەت باخچەلیان کرد و لەپەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە، دواتریش لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە کۆبوونەوە.
ئەحمەد داودئۆغڵو، لەدوای کۆبووونەوەکە رایگەیاند، "پێویستە بیرلەوە بکرێتەوە کە کورد و تورک بەیەکەوە و بە ئاشتیانە بژین، هەروەها پێویستە کورد لە تورکیا مافی پارێزراو بیت."
شاندی دەم پارتی لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی ئایندە سەردانی پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ ئەکپارتی بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا گوڵەر سەرۆکی ئەو حزبە کۆبوونەوە، هەروەها هەریەک لە عومەر چەلیک وتەبێژی ئەکپارتی و ئۆزلەم زەنگین جێگری ئەکپارتی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
لەدوای کۆبوونەوەکە هەردوو شاند هیچ لێدوانێکیان سەبارە بە ناوەرؤکی کۆبوونەوەکە نەدا، بەڵام عومەر چەلیک ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکی بەرهەمدار و دڵسۆزانەیان ئەنجامداوە و لە داهاتوو لێدوانی پێویست ڕادەگەیەنین.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، شاندەکەی ئەکپارتی لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دەم پارتی سەردانی سەرۆکی پەرەرمانیان کردووە و زانیارییان سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بە سەرۆکی پەرلەمان داوە و ئەویش ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گەیاندووە.
لەبەرنامەی کۆبوونەوەکانی ئەم جارەی شاندی دەم پارتی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان نییە، هیچ زانیارییەکیش نییە لەوەی لەداهاتوو ئەم شاندە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە یان نا، بەڵام چاوەرواندەکرێت ئەگەر هاتوو هەنگاوێکی کۆنکرێتی لەلایەن ئۆجەلان ئەنجام بدرێت و داوا لە پەکەکە بکات چەکەکانیان دانێن و ئەم رێکخراوەش پابەندی بڕیارەکەبێت ئەوکات کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا بکرێت.
دواتر شاندی دەم پارت سەردانی پارتی سەعادەتیان کردوو لەگەڵ محمود ئاریکان سەرۆکی ئەو پارتە کۆبوونەوە، لەدیدارەکە دەم پارت پێشنیاری ئەوەی کرد رەخنەکانیان دیاریبەکەن سەبارەت بەو پرۆسەیەی دەستیان پێکردووە، هەروەها سەرۆکی پارتی سەعادەتیش لەدوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "کە ئەوان رێگرنینە لە کۆتایهێنان بە تیرۆر و ململانێکانی تورکیا و پەکەکە دەبێت چەکدابنرێت و هەروەها دەمانەوێت ئاگاداری هەنگاوەکانی بەرەو پێشوەچوونی پرۆسەکە بین، دەبێت حکومەتیش هەنگاوی جددی بنێت و بەڕای گشتیش رابگەنێت."
سەردانێکی دیکەی دەم پارت بۆلای پارتی جەهەپە بوو وە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل بوو، سەرۆکی جەهەپە دوای کۆبوونەوەکە گوتی، "لە ئێستا و داهاتوو هەر هەنگاوێک کە دەگیرێتەبەر، پێویستی بە لیژنەیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان کار بکات بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان، بۆچوونی ئێمە ئەوەیە کە هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی گرنگە و پێویستە لە کاتی ئەنجامدانی هەموو کارێکدا هەموو هەستیارییەکانی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێن."
دواتر شاندەکە سەردانی ناوەندی گشتیی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) یان کردوو لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتەکە کۆبوونەوە.
محەممەد ئەمین ئەکمەن، یاریدەدەری سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) کە ئەندامی شاندەکە بوو رایگەیاند، "ئەوان ئامادەن پشتگیریی لە دیالۆگ بکەن، هیوادارین ئەو پرۆسەیەی کە پێشتر تاقی کراوەتەوە و شکستی هێناوە، ئەم جارە سەرکەوتوو بێت."
شاندەکە لەگەڵ فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی گشتی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ کۆبوونەوە، دواتر فاتیح ئەربەکان رایگەیاند، "سوپاسیان دەکەین بۆ ئەم سەردانە، سەبارەت بە پرۆسەکە زانیارییان پێداین و وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەیان دایەوە.،هەروەها وەڵامی چەند نیگەرانییەکی ئێمەیان دایەوە، هیوادارم ببێتە مایەی خێر".
بڕیارە پەرلەمانتاران پەرڤین بوڵدان و سری سورییا ئۆندەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە ڕاپۆرتێکدا ئامادەبکەن و بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە و دواین پێشهاتەکان تاوتوێ بکەن.
هەروەها لەدوای سەردانی دووەمی شاندی دەم پارت ئاشکرادەبێت ئایا ئۆجەڵان داوا لە پەکەکە دەکای چەک دانێن یان نا. بەڵام دەبێت سەرەتا وەزارەتی دادی تورکیا ڕێگەیان پێبدات بۆ سەردانییەکە و چەند سەرچاوەیەکیش ئاشکرایان کردووە، لە ناوەڕاستی مانگی یەکی کانوونی دووەم کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوە: بى بى سى تورک
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment