جیمس جیفرى: ئەمەریکا هاوسەنگى لەنێوان تورکیا و هەسەدە رادەگرێت
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
جیمس جیفرى، جیمس جیفرى، نێردەى پێشووى ئەمەریکا بۆ سووریا باس لەدواین هەنگاوەکانى پڕۆسەى گفتوگۆکانى پەیوەست بە هێزەکانى سووریاى دیموکرات ئاشکرا دەکات، پێی وایە واشنتن هاوسەنگى لەنێوان هەسەدە و تورکیا راگرێت و هیچ بەڵێنیکى دیکەى بە هێزەکانى کورد لە سووریا نەداوە. لە بەشێکى دیکەى قسەکانى چارەنووسى هێزەکانى سووریاى دیموکرات بە قورس ناودەبات، بەهۆى ئەوەى حکومەتى نوێى سووریا هەوڵ دەدات تەواوى خاکى سووریا بخاتەوە ژێر دەسەڵاتى خۆیى و چەک تەنیا بە دەستى وەزارەتى بەرگرییەوە بێت.
لە کاتێکدا تورکیا پێى ئەوایە ئەو هێزانە درێژکارەوەى پارتى کرێکارانن، ئەمەریکا هەوڵ دەدات گرەنتى بەردەوامى هێزەکانى سووریاى دیموکرات بکات بۆ بەردەوامییان لە بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش.
لە سایەى ناکۆکی هەڵوێستى تورکیا و ئەمەریکا پرسى یەکخستنى "هەسەدە" لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانى سووریا و بەڕیوەبردنى ناوچەکانى حەلەب و حەسەکە و دێرزور و رەقە، کە زۆربەى کێڵگە نەوتییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان لەو ناوچانەن، باسى سەرەکى گفتوگۆکانن.
پاڵپشتى ئەمەریکا بۆ دامەزراندنى سوپایەى یەکگرتووى سووریا
جیمس جیفرى، نێردەى پێشووى ئەمەریکا بۆ سووریا رایگەیاند، ئەرکى هێزە فەرمییەکانى واشنتن لە باکوورى سووریا بریتییە لە هەماهەنگى لەگەڵ هێزەکانى سووریاى دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش.
جیفرى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ئەمەریکا دەڵێت، پاڵپشتییەکان بۆ رێگرى بوو لە فراوانخوازى هەژموونى رووسیا و رێگرى لە سەرکەوتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، ئەو ئامانجانەش لەدواى روخانى دەسەڵاتى ئەسەد لە لایەن هەیئەى تەحریرى شام بەدى هات، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، ئەمەریکا لەدواى ئەو دۆخە نوێیە هیچ بەڵێنێکى لە سووریا بە کورد نەداوە، هەروەک پاڵپشتى بیرۆکەى سوپایەکى جیاواز لەناو وڵاتى سووریاشى نەکردووە، بەڵکوو هانى "هەسەدە"ى داوە دانوستاندن لەگەڵ هەیئەى تەحریرى شام بکات بۆ دۆزیینەوەى رێگەیەک بۆ بەهێزکردنى یەکێتى سووریا و ئامانجى هاوبەش بۆ هەموو لایەک.
جیمس جفرى دەشڵێت، لەدواى روخاندنى رژێمى ئەسەد دۆخەکە لە سووریا گۆڕاوە، ئەرکى پێشووى ئەمەریکا پاڵپشتى ئۆپۆزسیۆنى سووریا و پاراستنى ئیسرائیل بوو لە هەڕەشەکانى ئێران و گرووپە چەکدارەکان، ئێستا بەرژەوەندى ئەمەریکا لە بوونى سووریایەکى یەکگرتوو و پەیوەندییەکى نوێیە لەگەڵ دیمەشق.
هاوسەنگى ئەمەریکا لەنێوان تورکیا و هەسەدە
نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا دەڵێت، ئەمەریکا سیاسەتێکى روونى لە دۆسیەى سووریا گرتۆتەبەر، کە بریتییە لە دوورخستنەوەى پارتى کرێکاران لە گۆڕەپانى سووریا و یەکخستنى هێزە چەکدارە جیاوازەکان و سوودوەرگرتن لە سامانى سرووشتى سووریا بەتایبەت کێڵگە نەوتییەکان، کە سوودەکەى بۆ هەموو لایەک دەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە پەیوەندییە هەرێمیەکانیش جفرى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تورکیا و هەسەدە دوو هاوپەیمانى ئەمەریکان، پەیوەندییەکانى واشنتن لەگەڵ ئیدارەى نوێى سووریا باشە، بەمەش دەتوانێت بگاتە بڕیارێکى هاوسەنگ لەنێوان هەردوولا.
ئەو بەرپرسەى ئەمەریکا دەشڵێت، هاوسەنگیەک لەگەڵ تورکیا هەیە، نابێت هەسەدە بکەوێتە ژێر فشارى سەربازیى، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش هانى کوردى سووریا دەدات کە تێبگەن هیچ گرەنتیەک بۆ پاڵپشتى هەمیشەیى دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتێک لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا.
جیفرى باس لە گرنگى هەماهەنگى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى هاوپەیمان دەکات، کە ئیسرائیل و تورکیا رێگە لە گەڕانەوەى هەژموونى ئێران بۆ سووریا بگرن و کار لەگەڵ حکومەتى نوێى سووریا بکەن بۆ پارێزگارى لەو هاوسەنگیە و لەنێوان حکومەت سزاسەپێندراوەکان بەسەر هەندێک لایەن کە تۆمەتبارن بە تیرۆر.
مەترسیەکانى کورد لە ئەجێنداى ئیدارەى نوێى سووریا
سینەم محەمەد، نوێنەرى ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات لە واشنتن باسى لەو دۆخە هەستیارەى سووریاى پێدا تێدەپەڕیت کرد، ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ بونیادنانەوەى وڵاتێکى دیموکرات بخرێتەگەڕ و مافى هەموو پێکهاتەکانى سووریاى تێدا پارێزراو بێت.
سەرەڕاى گفتوگۆى بەردەوامى کورد و حکومەتى نوێى سووریا بەڵام سینەم محەمەد باس لە دڵەڕاوکێ بەرانبەر ئەجێنداى حکومەتى تازەى سووریا دەکات، چەندین پرسیار لەسەر تواناى ئەو گرووپانە دەکات لەسەر بونیادنانى وڵاتێکى دیموکراسى و مەدەنى و دوور لە ئایدۆلۆژیاى ئاینى بەهۆى پاشخانى ئەو گرووپانە.
سینەم جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، گفتوگۆیەکى نیشتیمانى فراوان هەیە کە لە ئایندەى سووریا دەکۆڵێتەوە، لەو چوارچێوەیەکى خواستى "هەسەدە" ئەوەیە بەشێک بێت لە سوپاى سووریا، بەڵام وەک یەک بەش نەک وەک تاک، ئەوەش خواستێکى سەرەکییە لەو قۆناغەى ئێستا بەهۆى جەنگ لە باکوورى سووریا دژ بە گرووپەکانى لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتى دەکرێت، کە ئامانج لێى کۆنتڕۆڵکردنى ئەو ناوچانەیە.
نوێنەرى ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات دەشڵێت، "هەسەدە" پێویستى بە مانەوەیە لە ناوچەکانى لە باکوورى سووریا لە پێناو بەرگرى لەو ناوچە و پێکهاتەکانى.
هەسەدە و ئایندەى سوپاى سووریا
بەگوێرەى ئاژنسى رۆیتەرز شاندى دانوستاندنکارى و سەربازیى ئەمەریکا و تورکیا و سووریا و لەپاڵ هێزەکانى هەسەدە نەرمى و ئارامى زیاتر لە لێدوانە گشتییەکانیان هەیە.
ئەو نەرمى نواندنە، لە چەند مانگى داهاتوو رێگە بۆ رێککەوتن خۆش دەکات، لەو رێککەوتنە هەندێک لە هێزە کوردییەکانى ناوچە ئالۆزەکان لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا بەجێ دەهێڵن دەکەوێتە دەسەڵاتى وەزارەتى نوێى بەرگرى سووریا.
یەکێک بە پرسە ئاڵۆزەکان چۆنیەتى یەکخستنى چەکدارانى هێزەکانى سووریاى دیمورکاتە لە دامەزراوە سەربازییەکانى سووریا و یەکخستنەوەى ئیدارى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتیان کە صچەند کێڵگە نەوتێک و ناوچەى کشتوکاڵى لەخۆى دەگرێت.
نوێنەرنەرى ئەنجوومەنى سووریاى دیموکرات لە واشنتن ئاشکراى کردووە کە دیدار لەنێوان نوێنەرى هەسەدە و حکومەتى نوێى سووریا هەیە رێککەوتوون لەسەر درووستکردنى لیژنەى هاوبەش کە تایبەت بە گفتوگۆ و دیاریکردنى دۆسیە گرنگەکان وەک پێکهێنانى سوپاى سووریا و ئایندەى هەسەدە.
سینەم محەمەد روونیکردەوە، کۆبوونەوەیەکى چاوەڕوان کراو هەیە بۆ ئەو لیژنانە تاوەکوو گفتوگۆ لەسەر داهاتووى سووریا و هەنگى گرنگ بۆ دیاریکردنى چارەسەرى سیاسى سووریا بکەن.
دواى لادانى بەشار ئەسەد، دەسەڵاتدارانى نوێى سووریا رایانگەیاند، سەرجەم گرووپە چەکدارەکان رێککەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەیان و یەکخستنیان لەژێر وەزارەتى بەرگرى، بەڵام ئەو رێککەوتنە هەسەدەى نەگرتەوە.
دوێنێ چوارشەممەش میرهەف ئەبوو قەسرە، وەزیرى بەرگرى سووریا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، دەسەڵاتدارانى نوێى سووریا بەڵێنیان داوە هەموو گرووپە چەکدارەکان بخەنە چوارچێوەى سوپایەکى یەکگرتووە، دانوستاندنیش لەگەڵ هێزە کوردییەکان بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر پێویست بکات ئامادەن پەنا ببنە بەر هێز.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ناکرێت هەسەدە وەک پێکهاتەیەک بێتە ناو وەزارەتى بەرگرى، چونکە ئەوە بەرژەوەندى گشتى نایەنەتەدى، هەروەک جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، هەموو گرووپە چەکدارەکان دەچنە چوارچێوەیەکى دامەزراوەیی بە هەیئەى تەحریرى شامیشەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment