دوای (12) ساڵ تورکیا باڵیۆزی نوێى بۆ سووریا دیاری کرد هەواڵ

نوچە نێت

حكومەتى تورکیا دوای (12) ساڵ بورهان کۆرۆئۆغڵوی وەک باڵیۆزی نوێی کاربەرێکەری لە سووریا دەستنیشان کرد.

ئەمڕۆ هەینی (13/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (HABAR TURK) بڵاویکردەوە، بورهان کۆرۆئۆغڵو، باڵیۆزی تورکیایە لە نواکشۆتی مۆریتانیا، دوێنێ تورکیا بڕیاریدا وەک باڵیۆزی کاربەرێکەری وڵاتەکەی لە دیمەشق دەستنیشانی بکات.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کردووە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای (12) ساڵ  نواکشۆت وەک بەرپرسی کاتی لە باڵیۆزجانەی دیمەشق دیاریکرد.
باڵیۆزخانەی پێشوتری تورکیا لە نزیک شاری ڕاڤدا میدا لە سووریا بوو، دوای تێکچوونی بارودۆخی سووریا و دروستبوونی پێکدادان لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئەسەد تورکیا لە (26)ـی ئازاری (2012) باڵیۆزخانەی لەو وڵاتە هەڵگرت و کارمەندەکانی گەراندەوە وڵاتەکەی.
لە ئێستادا باڵیۆزخانەی گشتی سووریا لە ئەستەمبۆڵ بەردەوامە لەکارەکانی، بڕیاری دانانەوەی باڵیۆزی تورکیا لەدوای ئەوەدێت کە دەسەڵاتی رژێمی ئەسەد لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین