هەیئەى تەحریرى شام پیش روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد تورکیاى ئاگادارکردۆتەوە تورکیە

نوچە نێت

ئاژانسى رۆیتەر بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک، شەش مانگ پێش ئێستا تورکیا لە هێرشەکانى هەئیەى تەحریرى شام بۆ روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد ئاگادارکراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (نۆى کانوونى یەکەم/2024) ماڵپەڕی (زەمانی تورکی) بڵاوی کردەوە، دیپلۆماتکارێک و سەرچاوەکان لە ئۆپۆزسیۆنى سووریا لەو ناوچەیە بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، جیهادییەکان بەبێ ئاگادارى تورکیا تواناى جووڵەیان نەبووە.
بەگوێرەى سەرچاوەکان هەندێک یەکەى سوپاى نیشتیمانى سوورى کە لایەن تورکیا پاڵپشتى دەکرێن لەگەڵ تەحریرى شام هەماهەنگ بوونە.
ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەندازیارى ئەو ئۆپراسیۆنەى جیهادییەکان ئەحمەد شەرعە کە بە ئەبوو محەمەدى جۆلانى ناسراوە و هەیەک لە ئەنقەرە و واشنتن و ئەوروپا بەهۆى پەیوەندییەکانى لەگەڵ رێکخراوى قاعیدە بە تیرۆرست دەزانن.
ئوپۆزسیۆنى سووریاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جیهادییەکان لەدواى شکستى هەوڵەکانى تورکیا بۆ دەستپێکردنى گفتوگۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد وردەکارییەکانى ئەو هێرشەیان بە تورکیا راگەیاندووە.
بەگوێرەى زانیارییەکان ناکەمەى جیهادییەکان بۆ تورکیا بەو جۆرە بووە، "چەندین ساڵە رێگەکانى دیکە سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە رێگەى ئێمە تاقیکەنەوە ئێوە پێویستتان بە کردنى هیچ شتێک نییە، تەنیا تەداخول مەکەن."
سەبارەت بەو هەواڵانە وەزارەتى دەرەوە و بەرگرى و دەزگاى هەواڵگرى تورکیا هیچ وەڵامێکى رۆیتەرزیان نەداتەوە، بەرپرسێکى تورکیاش گوتوویەتى، هەیئەى تەحریرى شام هیچ فەرمان و رێنمایەکى لە ئێمەوە پێنەگەیشتووە، لەو ئۆپراسیۆنەش هیچ هەماهەنگیەکى لەگەڵ ئێمە نەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین