وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: یەپەگە گرنترین دۆسیەی گفتوگۆمانە لەگەڵ توركیا تورکیە

نوچە نێت

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكی رایگەیاند، دۆسیەی یەپەگە گرنگترین دۆسیەی گفتوگۆكانمانە لەگەڵ توركیا، پێشتریش ئەنتۆنی بیلینكن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەمان گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ كانوونی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵبڵاوی كردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەنقەرە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بوونی یەپەگە لە سووریا دۆسیەكی قورس و هەستیارە و واشنتن بەردەوامە لە گفتوگۆكانی لەگەڵ توركیا.

میلەر دەشڵێت، بوونی یەپەگە بەشێكی سەرەكی بووە لە گفتوگۆی ئەنتۆنی بلینكن لەگەڵ بەرپرسانی توركیا، ئێمە دان بە رەوایەتی مافی توركیا دادەنێن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژ بەو رێكخراوەی كە وڵاتەكەمان بەوەك تیرۆرست ناساندوویەتی.

دەربارەی دۆخی سووریاش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، واشنتن دەیەوێت گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەی درووست بەرێوە بچێت، بەبێ ململانێی تائیفی و نەوەیی، پێویستیشە هەموولایەك خۆیان لەو كارانە بپارێزنن كە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لەو ناوچەیە.

دەربارەی چوونی سوپای ئیسرائیل بۆ چەند ناوچەیەكی سووریاش ئەو میلەر ئەوە بە هەنگاوێكی كاتی دادەنێت بە پاساوی رێگری لە ئەگەری كردەی تیرۆرستی لەدوای درووستبوونی بۆشایی دەسەڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین