دۆناڵد ترەمپ: تورکیا زیرەکانە کلیلى رووداوەکانى گرتەدەست تورکیە

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا رایگەیاند، لەدواى روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد تورکیا لایەنى براوەیە، کلیلى رووداوەکانیش بەدەست ئەنقەرەوە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ كانوونى يەکەم/2024) ماڵپەڕى (جەزیرە) بڵاوى کردەوە, سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا رایگەیاند، هیچ کەس ئەنجامى کۆتایى سووریا نازانێت، نازاندرێت لایەنى براوە کێیە، بەڵام من پێم وایە لایەنى براوە تورکیایە، کلیلى رووداوەکانى سووریاش بەدەست ئەنقەرەوە دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ پێیوایە، تورکیا زۆر زیرەکە و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا پیاوێکى زۆر زیرەک و زۆر بەهێزە و من لەگەڵ هاوڕام و سوپایەکى زۆر بەهێزى بونیاد ناوە.
سەبارەت بەشار ئەسەد و هەڵاتنى بۆ مۆسکۆش ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بیرى لەوە نەکردۆتەوە، کە داوا لە ڤلادیمێر پووتین بکات دەستبەردارى دەسەڵات دەبێت.
سەبارەت بە بوونى هێزەکانى ئەمەریکاش لە سوریا واشنتن دەڵێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعشە، من نامەوێت سەربازەکانمان لە سووریا بکوژرێن، بەڵام پێموانییە کە ئێستا ئەوە رووبدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین