وەزیری بەرگریی تورکیا: پێویستە دەرفەت بە ئیدارەی نوێی سووریا بدەین تورکیە

نوچە نێت

یەشار گوڵەر وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە پشتیوان و پاڵپشتی ئیدارەی سووریا بکات، دەبێت دەرفەتیان پێبدەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، ئیدارەی نوێی سووریا دژی رێکخراوەکانی پەکەکە و یەپەگەیە، زوو یان درەنگ ئەو رێکخراوانە تەسفیە دەکرێن."

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە پاڵپشتی ئیدارەی نوێی سووریا بکات بۆ دەستورێکی گشتگیر و هەڵبژاردنێکی ئازاد و تەواوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان پێشکەش دەکەین بۆ ئیدارەی نوێی دوای نەمانی ئەسەد."

سەبارەت بە رێکخراوەکانی پەکەکە و یەپەگە گوتی، "ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو برا کوردانە نییە ئەوانەی لە سووریا و عێراق دەژین، کێشەی ئێمە تەنیا و تەنیا تیرۆرستانە."

گولەر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوەش دەکات، "ئامانجی سەرەکی ئێمە پاککردنەوەی سنوورەکانمانە لە تیرۆرستان، ئێمە پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی سووریا بەشێوەیەکی گشتگیر و پرۆسەیەکی سیاسی ئاشتیانە دەکەین، لەو سەردەمە نوێیەی ئێستای ئیدارەی سووریا درەنگ یان زوو ئەو ڕێکخراوانە تەسفیە دەکرێن، ئەمە تەنیا ویستی ئێمە نییە ئیدارەی نوێش لە سووریا ئەمەی دەوێت."

وەزیری بەرگریی تورکیا دەشڵێت، "ئەگەر ئیدارەی نوێی سووریا داوابکات ئێمە ئامادەین مەشقی سەربازیی بە سوپای سووریا بکەین، ئەنقەرە دووبارە هەڵسەنگاندن دەکات بۆ ئامادەیی سەربازی لەو وڵاتە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین