ئەحمەد تورک: ئەگەر هەیە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان سەردانى عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (14/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین کە لەئێستادا قەیووم لەشوێنی دانراوە لە بەرنامەیکدا سەبارەت بە دەستپێشخەریەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە پێشنیاری کۆبوونەوەی ئەندامانی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەڵانی کردبوو و گوتی، "پێموایە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رێبەڕی پەکەکە دەبێت."
سەبارەت بەو کەسانەی کە لەنێو دەم پاتی دەچن بۆ ئیمراڵی تورک گوتی، "ئەگەری ڕۆیشتنی پەرلەمانتاران پێرڤین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر زیاترە، بەراورد بە هاوسەرۆکانی دەم پارتی."
سەرۆکی شارەوانی مێردین رەخنە لە سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە کوردانی سووریا دەگرێت و دەڵێت، "لەکاتێکدا ئێوە هێرشدەکەنە سەر کوردانی سووریا ناتوانن لە ناوەوەی تورکیا ئاشتی بەدەستبێنن، هەرکاتێک تورکیا بەردەوام بێت لە دژایەتی بەرامبەر بە کورد باسکردنی ئاشتی شتێکی ئەستەم دەبێت، ئەی باشە کورد چۆن ئاشتییەک بەدەست دێنێت لە سوریایەکی داگیرکراو؟"
لە ماوەى رابردوو بۆ یەکەمین جار لەدواى نزیکەى پێنج ساڵ، عومەر ئۆجەلان، برازاى عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانى گرتووخانەى ئیمرالى کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment