ئۆجەلان دیدارى دەم پارتى رەت دەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت

بڕیاربوو شاندێک لە ئەندامانی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە، ڕۆژنامەنوسێک ئاشکرای کردووە لەسەرد داوای ئۆجەلان کۆبوونەوەکە دواخراوە بەهۆی کارکردنی لەسەر دواین پێشهاتەکانی سووریا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، لە دوای داواکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە، هاوسەرۆکانی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە دواکارییان لە دادگای تورکیا پێشکەش کرد، بەڵام (22) ڕۆژ بەسەر داواکە تێپەڕیوە و هیچ وەڵامێکیان نەدرایتەوە.
یلماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە دواین لێدوانیدا گوتی، "کاتێکی گونجاو دیاری دەکەین هەندێک سەبری دەوێت، لەدوای گفتوگۆکانی پەرلەمان بۆ بودجە لەوانەیە بریاریش لەسەر سەردانەکە بدرێت و لەهەمان ڕۆژیش رێگەپێدان دیاری دەکرێت."
نێرگز دەمیرکایا، نوسەر و ڕۆژنامەنووس رایگەیاندووە، "بۆ کۆبوونەوەکەی ئۆجەلان شاندێک لەدەم پارت پێکهێندرابوو و کاتەکەشی دیاریکرابوو، بەڵام لەسەر داواکاری ئۆجەلان کۆبوونەوەکە دواخراوە، بەهۆی ئەوەی ئۆجەلان لەسەر دواین پێشهاتەکانی سووریا کاردەکات کۆبوونەوەکەی دواخستییە." 
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشکراشی کردووە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو شاندەی دەچن بۆ کۆبوونەوە بۆ ئیمرالی پێکهاتووە لە پەرلەمانتار سری سوورەیا ئۆندەر و پێرڤین بوڵدان و تولای هاتیمۆغوڵاری و تونسێر باکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین