جیهان لەژێر شۆكی كەوتنی بەشار ئەسەد دایە
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دوای (13) ساڵ لە هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا كەوتنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لەسەر گرووپە چەكدارەكانی رێمانییان لە توركیا پێدەگات جیهانی تووشی شۆك كرد، ئەوەش رەنگدانەوەی لە لێدوان و راگەیێندراوەكانی زۆربەی وڵاتانی جیهان هەبوو، بەتایبەت وڵاتە كاریگەرەكانی وەك ئێران و رووسیا، لە كاتێدا دڵەڕاوكێش بە روونی بەسەر ئیسرائیلەوە دیار بوو.
توركیا دەستی ئاشتەوایی بۆ ئەسەد درێژ دەكرد، بەڵام لە هەمانكاتدا پیلانی بۆ سوود وەرگرتن لە رووداوە سەربازییەكانی ئەو ناوچەیە ئامادە كرد بە تایبەت ئەو شەڕەی لە چەند مانگی رابردوو لەگەڵ باڵەكانی ئێران لە رووخاندنی رژێمی سووریا هەبوو.
توركیا و ئێران و ئیسرائیل بەریەكەوتن جێهێشتبوو، دۆخێكی بێپێشینەیان لەو ناوچەیە جێهێشتبوو، سووریا و ناوچەكە سەریان سوڕما بوو، لەگەڵ قەتەری پاڵپشتی سەرقاڵی جێبەجێكردنی كودەتایەكی تەواوبوون بەسەر ئەسەد، بە بێ ئەوەی رێگە بدەن تەنانەت ئەوانەی دیكە هەوڵی دەستوەردانیشی بدەن.
جیهان چاودێری رووداوەكانی جەنگی ئەو ناوچەی دەكرد، كە ساڵێك زیاترە هەڵگیرساوە، ئێران چۆن تۆڵەی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكاتەوە، ئیسرائیل چۆن وەڵام دەداتەوە وەڵام چۆن بەدوای یەكترەوە دێن، هەموو لایەك سەرقاڵی ئەو وردەكارییانە بوون، لەوانەش گرنگترین سیستەمی هەواڵگری لەو ناوچەیە كە ئێران و ئیسرائیلە سەرقاڵی ئەو پرسە بوو، لەكاتێدا پەردەیەك لە بێدەنگی و شارتەوە مابۆوە پیلانی توركیای دوورخستبۆوە، بۆ لێدانی زەبرێكی كوشندە لە دەسەڵاتی سووری.
توركەكان حیسابی ئەو زیانە كەڵەكەبوانەی ئێرانیان دەكرد كە لەسەر خاكی سووریا و لوبنان بەری كەوتووە، بە بەرژەوەندی خۆیانیان دەزانی، بەو پێیەی كە چەك و پێداویستی و تەكنەلۆژیایە ئەو رۆژەی ئۆپۆزسیۆن دەست بە هێرش دەكات، دەسەڵاتی سووریا و ئێرانییەكان و حزبوڵڵا و دەسەڵاتی ئەسەد لێ بێبەش دەبن.
كاتێك توركەكان دركیان بەوە كرد زیانەكان گەیشتۆتە بەرزترین ئاسات دەرفەتێكیان لەبەردەستە بۆ وێرانكردنی دەسەڵاتی ئەسەد هەرگیز قەرەبوو ناكرێتەوە، كە بەهۆی جەنگی ناوخۆ و سزاكان زۆر هیلاك بووە، بۆیە دەستیان بە لێدانی گورزەكە بە هێزەكەیان كرد كە جگە لە زیاتر لە دوو هەفتە بۆ گرتنی وڵاتێكی سەرەكی وەك سووریا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناخایانێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبوڵڵا دەڵێت، سەدان چەكدارمان لە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل كوژراوە، بەبێ هیچ دەستكەوێت، زۆربەی سەركردەكان لە جەنگی حزبوڵا لەگەڵ ئیسرائیل بە هێرشەكان كوژراون لەوانە حسەن نەسڕوڵا و هاشم سەفیەدینی جێگری.
سەرچاوەیەكی دیكەی نزیك لە حزبوڵڵا دەڵێت، حزب هێزەكانی لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەی حومیس لە نزیك سنوور كشاندەوە.
رووداوەكان زۆر بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر دەڕۆیشت لە شارەكانی سووریا كە چەند ساڵێك بوو بەرگریان دەكرد رۆژلەدوای رۆژ دەكەوتن، بەبێئەوەی رووسیا و ئێران وەك پاڵپشتی ئەسەد هیچ جووڵەیەكیان هەبێت.
ئێران رۆڵی گرنگی ببوو بە لێدوان لەسەر رووداوەكانی وڵاتێكی ستراتیژی وەك سووریا، ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانەكانی دەدا، ئەوەش رەنگدانەوەی ئاستی ئەو شۆكە لە بەرانبەر كەوتنی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی.
تاران خۆی لە ئاماژەدان بە توركیا دەپاراست، هێرشی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی دژ بە دەسەڵاتی سووری بە پیلانی ئەمەریكی ــ ئیسرائیلی بۆ تێكدانی سەقامگیری و دووبارە داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبرد.
هێرشیكانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام بوو، رووسیای هاوپەیمانی دووەمیش چەند ساڵێكە سەرقاڵی جەنگی راوەیە لەگەڵ ئۆكراینا، ئەو گورزانەشی وەشاندی هیچ ئەنجامێكی نەبوو، ماریا زاخارۆفا، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەركی ئەوەی پێسپێردرا كە دزە بە هەواڵی پێدانی پەنابەری بە ئەسەد بۆ دەزگاكانی رووسیا بكات.
لە هەمانكات شێوانێكی ئاشكرا بەسەر ئیسرائیلەوە دیارە بوو، رایگەیاند، ئەوەی روودەدات تێكەڵەیەكە لە هیوا و دوو دڵی لێكۆڵینەوەش لە لێكەوتەكانی یەكێك لە گرنگترین گۆڕانكارییە ستراتیژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، ئەوەش لە كاتێدایە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل باس لە شۆكی هەواڵگری دەكەن.
راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كەوتنی بەشار ئەسەد شۆكێكی هەواڵگری ئیسرائیلی و رۆژئاوایی لەناكاو بوو، كە بووە هۆی سەركەوتنی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سووری و لادانی دەسەڵاتی حزبی بەعس.
رام بن باراك، جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل (مۆساد) دەڵێت، تەلئەبیب بە جووڵەی یاخیبووەكان لە سووریا تووشی شۆك بوو، ئەوەشی روویدا كارێكی گەورەی لەناكاو بوو، هاوسەنگی هێزەكانی بە تەواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕی.
لە لایەكی دیكەوە دورۆن كادۆش، پەیامنێری سەربازی كەناڵی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ئیسرائیل پێشوەختە ئاگاداری هێرشی ئۆپۆزسیۆنی سووری نەبوو كە پێش (11) رۆژ لە باكووری سووریا دەستی پێكرد، بە دڵنیاییەوە ئەو خێراییەی رووداوەكان لە چەند رۆژێكی كەم ئیسرائیلی تووشی شۆك كرد.
كادۆش لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، چەند رۆژێك بەر لە دەستپێكردنی ئەو هێرشە چەند ئاماژەیەك لە هەواڵگری ئیسرائیل دەركەوتبوو كە ئاماژەن لەسەر بوونی هۆشیارییەكان لە ئۆپۆزسیۆنی چەكدا كە چەند ساڵی رابردوو بە جۆرێك خامۆش ببوون.
بەشی لێكۆڵینەوە لە هەواڵگری سەربازیی (ئامان) لەو چەند هەفتەی رابردوو پرسی هەڵسەنگاندنی دۆخی داخراوی لەگەڵ سەركردە باڵا سەربازییەكان ورژاند، ئاماژەی بەوە كرد جووڵەیەك لە گۆڕەپانی سووری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل ئاگاداری نیەتی ئۆپۆزسیۆنی چەكدار نەبوو كە هێرشی لە ناكاو دەكاتە سەر ئەسەد، بە دڵنیایش ئاگاداری خێرایی و بازنەكەشی نەبوو.
سەرچاوە: ئەلعەرەب
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment