جێگرتنەوەی فەتحوڵا گولەن ناكۆكی لە رێكخستنەكانی رەوتی خزمەت درووست دەكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لەدوای مردنی فەتحوڵا گولەن، بانگخوازی دیاری توركی و رابەری رەوتی خزمەت لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە ویلایەتی پێنلیڤانیا لە ئەمەریكا لە سایەی ئاڵنگەرییەكان ناڕوونییەك رووبەڕووی ئەو بزووتنەوەیە بۆتەوە.
لەدوای مردنی فەتحوڵا گولەن بۆشاییەكی گەورە و ناكۆكی لەسەر جێگرتنەوەی سەرۆکایەتى رەوتى خزمەت درووست بووە، بۆ ئەوەش چەند ناوێ پێشنیاركراوە، وەك مستەفا ئۆزكان، جەودەت توركیۆلۆ، عەبدوڵا ئایمز، كە پێگەیان لەناو ئەو رێكخراوە فراوانە.
بەگوێرەی شارەزایانی ئەو رێكخراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەو كەسانە لە لیستی تیرۆری توركیان بەڵام هەیەك لەوانە خاوەنی كارێزمای پێویست نین بۆ جێگرتنەوەی گولەن بە تەواوی.
دابەشبوونی رێكخراوەیی
مردنی گولەن بۆشایەكی گەورەی لەو بزووتنەوە درووستكردووە، لەو ساڵانەی دوایی ئەنجوومەنی جێبەجێكاری كاروبار كاروباری ئەو بزووتنەوەی بەڕێوەبردووە، كە پەیكەرێكە ئەگەر هەیە دوای مردنی گولەنیش بەردەوام بێت، بەڵام نەبوونی كەسایەتییەكی كاریگەر دەبێتە هۆی دابەشبوونی ناوخۆی و پاشەكشەی كاریگەری ئەو رێكخراوە.
نەبوونی سەركردایەتی ناوەندی لەدوای مردنی گولەن ئەگەری زیادبوونی دابەشبوونی ناوخۆیی هەیە، هەندێك لە ئەندامەكان بە پێویستی دەزانن تەركیز لەسەر كاری خێرخوازیی و فێركردن بكەن، لە كاتێكدا بەشێكی دیكەیان بە پێویستی دەزانن دەست بە تمووحە سیاسییەكانی پێشووە بگرن.
كێ سەركردایەتی خزمەت دەكات؟
راپۆرتەكانی راگەیاندن جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە ئەنجوومەنی جێبەجێكردن پێش مردنی گولەن بەڕێوەبردنی ئەو جووڵانەوەیە دەگرنە ئەستۆ، ئەو ئەنجوومەنە دەبێتە سەرۆكی رەوتی خزمەت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بزووتنەوەی خزمەت رایگەیاند، ئەو ئەنجوومەنە چالاكیەكان دەكات، لەكاتێدا دوای مردنی گولەن بڵاوكرایەوە كە ململانێ لەسەر سەرۆكایەتی رەوتی خزمەت درووست بووە.

سەرەتای بزووتنەوەی خزمەت

بزووتنەوی گولەن شەستەكانی سەدەی رابردوو بە دەستپێشخەری بچووك بۆ درووستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری فێركردن بۆ قوتابیان لە توركیا دەستی پێكرد، ئەو دیدگایە لە قەناعەتی دینی گولەن بۆ پێویستی درووستكردنی گەنجان لە میانەی خوێندن هەڵقووڵا بوو، ئەو دەستپێشخەرییە زۆر بە خێرایی بووە تۆڕێكی فراوان لە قوتابخانە كە خزمەتگوزاری خوێندنی پێشكەوتوو پێشكەش بكات و قوتابیان لە هەموو جیهان رابكێشێت.
لە هەشتاكان و نەوەدەكان قوتابخانەكانی گولەن هاوواتی جیاكاری ئەكادیمی بوو، ئەوەش بووە پێدانی جەماوەرێكی فراوان لە توركیا و ئاسیای ناوەڕاستە، بە تایبەتیش لەو وڵاتانەی كە ریشەی كلتووری و زمانەوانی هاوبەشیان لەگەڵ توركیا هەبوو.
لەگەڵ سەركەوتنی ناوەخۆیی ئەو رێكخراوە چالاكییەكانی زیاتر لە (160) وڵاتی گرتەوە، كە بایەخیان بە درووستكردنی قوتابخانە لە ئەفریقیا و ئاسیای ناوەڕاست و بەلقان دەدا، ئەو دامەزراوەیە هێزی نەرمی بۆ راكێشانی ئەندامانی نوێ بەهێزكردنی هەژموونی كلتووریی و سیاسی قۆستەوە، ژمارەی قوتابخانەكانی لە جیهان زیاتر لە هەزار قوتابخانە بوو.
پەیوەندی خزمەت لەگەڵ دەسەڵاتی توركیا
لەسەرەتادا پەیوەندی فەتحوڵا گولەن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی دۆستانە بوو، بزووتنەوەی خزمەت لەرووی سیاسی و كۆمەڵایەتی پاڵپشتی ئەردۆغانی كرد، ئەویش ئازادی كاركردنی بەخشییە خزمەت، ئەوەش كاریگەری لەسەر فراوانبوونی ئەو بزووتنەوە لە دەورەوە و ناوە هەبوو.
لە ساڵی (2013) ناكۆكییەكان لەدوای تێوەگلانی بەرپرسانی دیاری حكومەت تێكچوو، لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی (2016) حكومەتی توركیا گولەنی بە دەستهەبوون لەو هەوڵە تۆمەتباركرد، زیاتر لە (150) هەزار فەرمانبەر لە كارەكانیان دوورخرانەوە، (500) هەزار كەس دەستگیركرا، (30) هەزار كەس خرانە زیندانەوە، رێكخراوەكەش خرایە لیستی تیرۆرەوە.
پاشەكشەی هەژموونی خوێندن
لەدوای هەوڵی كودەتاكە چەند وڵاتێك كرانە ئامانج، لەسەر داوای حكومەتی توركیا قوتابخانەكانی سەر بە بزووتنەوەی خزمەت داخرا، بەتایبیەت لە ئەفریقیا و ئاسیای ناوەڕاست.
لە وڵاتانی سەنیگال و مالی و چاد قوتابخانەكانی سەر بە گولەن داخران، ئەوەش بووە كەمبوونەوەی ئەو رەوتە لەو ناوچانە، لە وڵاتانی وەك ئۆزبەكستان و توركمانستان دامەزراوەكانیان داخران.
قەیرانی دارایی و لاوازبوونی سەرچاوەى ئابوورى
لە ئەنجامی داخستنی زۆربەی قوتابخانە و دامەزراوەكانی سەر بەگولەن لە دەرەوە و ناوەی توركیا بزووتنەوەی خزمەت لە پاڵ تۆمەتباركردنی بە ئەجێندای شاراوە و گەندەڵی دارایی و لاوازبوونی متمانەی پاڵپشتەكانی تووشی قەیرانی دارایی بوو، ئەوەش كاریگەری لەسەر پاڵپشتی چالاكییەكانی بۆوە.
گۆڕینی ناسنامەی كلتووری شوێنكەوتووانی بزووتنەوەی خزمەت
سەرەڕای ریشەی ئیسلامیی بزووتنەوەی خزمەت، ئەو بزووتنەوە رووبەڕووی ئاڵنگەری ناوخۆیی و بۆوە كە بریتیە لە گۆێنی ناسنامەی كلتووری نەوە نوێكانی، لەگەڵ پەرش و بڵاوبوونی ئەندامەكانی لە چەندین وڵات منداڵی ئەندامانی دامەزرێنەرانی ئەو بزووتنەوەیە روویان كردۆتە عەلمانیەت و بەها كلتوورییە رۆژئاوایەكان، ئەوەش بۆتە هۆی نەمانی رووانگەی ئاینی كە ئەو بزووتنەوە وەك بنەمایەكی ئایدۆلۆژی پشتی پێدەبەست.
ئاڵۆزییەكانی ناو ئەنجوومەنی جێبەجێكردن
سەرەڕای ئەوەی بزووتنەوەی خزمەت ململانێی گەورە لەناوخۆی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن كە كاروبارەكانی بەڕێوە دەبات رەتكردەوە، بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بە هەبوونی ناكۆكی لەسەر جۆریەتی و نوێنەرایەتی ناوچەیی ناو سەركردایەتی دەدەن، چەندین پرسیار لە هۆكاری نەبوونی ئەندامی غەیرە تورك دەكرێت، بۆ نموونە نەبوونی ئەندام خەڵكی ئەفریقیا یاخود باشووری ئاسیا، ئەوەش رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گشتگیری بزووتنەوەی خزمەت و ستراتیژیەتی داهاتووی.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین