توركیا نێوەندگیری لەنێوان سۆماڵ و ئەسیوبیا دەكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها 

بە نێوەندگیری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەسیوبیا و سۆماڵ رێككەوتنێكی مێژووی واژۆ دەكەن، بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو هەنگاوی كردەیی دەست پێبكەن.

رۆژی چوارشەممە (11/12/2024) سەرۆك كۆماری توركیا نێوەندگیری ئابێ ئەحمەد، سەرۆك وەزیرانی ئەسیوبیا و حەسەن شێخ مەحموود كردووە بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و رێككەوتن لەسەر هەنگاونان بەرەو خۆشگوزەرانی هاوبەش.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووانی كە لە ئەنقەرە بەرێوەچوو، ئەردۆغان لەگەڵ هەردوو هاوتا سۆماڵی و ئەسیوبییەكەی رایگەیاند، رێككەوتن لەسەر راگەیاندنی چارەسەری ناكۆكییەكانی هەردوو وڵات. ئەو رێككەوتنە لەدوای گفتوگۆكانی ئەنقەرە بوو لەگەڵ سۆماڵ و ئەسیوبیا.

سەرۆكی توركیا لە قسەكانی سوپاسی سەرۆكی سۆماڵ و سەرۆك وەزیرانی ئیسبویای كردووە ئاشتەوایی ئەو دوو وڵاتەی بە مێژوویی ناوبرد. سەبارەت بە هەنگاوەكانیش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، هەنگاوی یەكەم بەرەو سەرەتایەكی نوێیە كە لەسەر بنەمای ئاشتی و هەماهەنگی نێوان سۆماڵ و ئەسیوبیا بونیادنراوە، ئەو متمانەشی ئەو وڵاتە بە توركیایان هەبوو بووە هۆی ئەوەی بگات بە قۆناغێكی گرنگ لە پرۆسەی ئەنقەرە كە بە كردەیی بەر لە هەشت مانگ دەستی پێكردووە.

بەگوێرەی راگەیاندنی ئەنقەرە مەقدیشیۆ و ئەدیس ئەبابا بڕیاریان داوە بە ئاسانكاری بۆ دەستپێكردنی دانووستاندنی تەكنیكی لە توركیا لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو دەست پێبكەن، ماوەكەشی لە چوار مانگ تێنەپەڕێت.

بەگوێرەی راگەیاندنی ئەنقەرە هەردوو وڵات دانیان بەوە داناوە كە سوودی دەبێت ئەسیوبیا بە ئارامی دەتوانێت بگات بە دەریا و لەگەڵ رێزگرتنی پارێزگاری لە سەلامەتی خاكی سۆماڵ.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، "لە ئێساتا بەدواوە هەموو هەنگاوێك لەگەڵ سۆماڵ و ئەسوبیا دەگرینەبەر، پێكەوە كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە دەكەین كە دبێتە هۆی بەهێزبوونی ئاشتی و خۆشگوزەرانی گەلانی ئەو ناوچەیە، بەتایبەت ئەوەی لەگەڵ خواستی ئەسیوبیا دێتەوە بۆ گەیشتن بە دەریا، بەو هیوای لەدوای كۆبوونەوەی یەكەم كۆبوونەوەی دیكەشی بەدواوە بێت، من دڵنیاشم شێخ محەموود پاڵپشتی پێویست بۆ گەیشتن بەدەریا پێشكەش دەكات.

لە مانگی كانوونی دووەمی (2023) ئەسیوبیا رێككەوتنێكی لەگەڵ هەرێمی خاكی سۆماڵ واژۆكرد، كە رێگەی بە ئەدیس ئەبابا دەدات كەناراوەكانی ئەو هەرێمە لەسەر كەنداوی عەدەن بۆ ئامانجی بازرگانی و سەربازیی بەكاربهێنێت، ئەوەش بووە هۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی دراوسێ لە ناوچەی ئەفریقیا، سۆماڵ رێككەوتنەكەی ئەسیوبیا و خاكی سۆماڵی رەتكردەوە، بە نایاسایی ناوبرد، وەك هەڕەشە بۆ سەر مامەڵەی دراوسێیەتی و پێشێلی سەروەری وڵات حیسابی كرد، لە هەمان كاتدا حكومەتی سۆماڵ بەرگری لە رێككەوتنەكە دەكرد و دەیگوت، كاریگەری لەسەر هیچ حزب یا وڵاتێك نابێت.

سەبارەت بەو رێككەوتنە، حەسەن شێخ مەحموود لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە، سوپاسی سەرۆك كۆماری توركیای كرد كە هەوڵەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سۆماڵ خستۆتەگەڕ.

لە بەشێكی دیەكی قسەكانی گوتی، هەردوو وڵات بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، سۆماڵ دەبێتە دۆستێكی راستەقینە بۆ ئەسیوبیا، پێویستە ئەو پەیوەندییە لە سوودی گەلی هەردوو وڵاتدا بێت، ئاستی و سەقامگیری لەو ناوچەیە كاری ئێمە و گەلەكانمان بێت.

شێخ مەحموود لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، دەرفەتی هاوبەش بۆ هەردوو وڵات هەیە تاوەكوو هەنگاو بۆ بەرژەوەندییەكانیان بهاوێن، سۆماڵ ئامادەی كاركردنە لەگەڵ سەركردایەتی و گەلی ئەسیوبی.

سەرۆكی سۆماڵ دان بەوە دادەنێت كە هێزەكانی ئەسیوبیا قوربانی زۆریان لە سۆماڵ داوە، لە ساڵانی رابردوو نێردەكانی یەكێتی ئەفریقیا تووشی زیانی زۆربوون، ئەوەش لە واقیعدا دەرخەری دۆستایەتی هاووڵاتیانی هەردوو وڵاتە، سەرەڕای ئەوەش چەندین خاڵی هاوبەش لەنێوان ئێمە و ئەدیس ئەبابا هەیە و ناكۆكییەكانمان سنووردارە.

حەسەن شێخ مەحموود جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەموو هەوڵێكی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەكانیان بە رێگەیەكی ئاشتیانە لەپێناو هەردوو وڵات، چونكە ناوچەكەش پێویستی بە هەماهەنگییە، روونیشكردەوە ئەفریقیا ناوچەیەكی هەستیارە ئەسیوبیا و سۆماڵ پێویستیان بە كاركردنی پێكەوە هەیە تاوەكوو بگەن بە سوودی دوولایەنە.

لای خۆشییەوە ئابێ ئەحمەد سوپاسی توركیا و حكومەت و ئەردۆغانی كرد كە هەوڵەكانیان بۆ دەستبەركردنی سەقامگیری و ئاشتی لە ئەفریقیا خستۆتەگەڕ.

ئابێ ئەحمەد باسی لەوە كرد، ئەردۆغان دەستپێشخەری گفتوگۆی نێوان سۆماڵ و ئەسیوبیا كردووە، هەردوو وڵاتیش پێشتر لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە دەستیان بە گفتوگۆ كردبوو، ئەو هەوڵانەش گەیاندنی بەو كۆبوونەوەی ئەنقەرە كە لەسەر ئاستی سەرۆكەكان رێكخرا.سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەكەش روونی كردەوە هەندێك خراپ لێكتێگەیشتن لە ساڵانی رابردوو هەبوو هەردوولا گفتوگۆمان لەسەری كرد.

سەرۆك وەزیرانی ئەسیوبیا جەختی لەسەر ئیەوە كردەوە پەیوەندی ئێمە و سۆماڵ پشتئەستوورە بە مێژووێكی درێژ، ئێمە تەنیا دراوسێ نین، بەڵكوو لە هەمانكاتیشدا براشین، چونكە ئێمە پەیوەندی خوێن و چارەنووس پێكەوەمان دەبەستێتەوە، سۆماڵ و ئەسیوبیا مێژوو و زمان و كلتووری هابەشیان هەیە، ئێمە لە قوربانیدان بەخوێن براین، هەزاران سەربازی ئەسیوبیا لەپێناو سەقاگیری و پاراستنی لە دەستی تیرۆرستان رژا.

ئابێ ئەحمەد سوپاسی ئەوانەی كرد كە هەوڵەكانیان بۆ ئاسانكاری دەستپێكردنی گفتوگۆكان بەگەڕخستووە و گوتی، ئەدیس ئەبابا هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە ئارامی دەریاكان، ئەوەش بۆ هەموو دراوسێكان سوودمەند دەبێت، كە ئابووریمان دەخوازێت بگەین بەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین