پلانی چوونی قوبرسی یۆنان بۆ ناتۆ چ كاریگەریەکى لەسەر هەژموونی ناوچەیی توركیا دەبێ؟
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
گۆڕانكارییەكانى دواى جەنگى غەزە رەنگدانەوەیان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، نیكۆس خۆستۆدۆلیس، سەرۆكی ئیدارەی قوبرسی یۆنان لە دیداری لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە (30/10/2023) پلانێكی گشتگیری پێشكەش بە بایدن کردووە بۆ ئەوەى وڵاتەکەى ببێت بە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ.
ئیسماعیل شاهین نووسەری تورك لە راپۆرتێكدا لە رۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی تیشك دەخاتە سەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و ناتۆ لەگەڵ ئیدارەی قوبرسی یۆنانى، كە ئەگەر هەیە زیان بە بەرژەوەندی قوبرسی توركەكان بگەینێت.
خریستۆدۆلیس سەردانی كۆشكی سپی كرد، ئەو سەردانە لە كاتێكدایە مەترسییە جیۆسیاسییەكان سەبارەت بە قوبرس لە زیادبوونەوە، لە یەكەم سەردانی گلافكۆس كلیریدس لە (1996) سەردانی لەو جۆریە، كە رەنگدانەوەی لەسەر زیادبوونی بایەخی ستراتیژی بۆ قوبرس لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەبێت، ئەو سەردانە بۆتە خاڵێكی گرنگی گۆڕانكاری ئاماژە بە ئاستی باشی هەماهەنگی نێوان ئەمەریكا و ئیدارەی قوبرسی باشوور دەدات.
هەنگاوەكانی داهاتوو
لە سایەی ململانێكان لەسەر سەرچاوەكانی وزە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی ئیسرائیل، ئەمەریكا پەیوەندییە ستراتیژییە ناوچەییەكانی هەڵدەسەنگێنێت، ئەوەش بۆتە هۆی هەنگاونانی جدی بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قوبرس.
ئەو هەنگاوانە هەڵگرتنی گەمارۆی چەك لەسەر قوبرس و بەهێزكردنی هەماهەنگی سەربازیی و ئەمنیش دەگرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی ئەمەریكا لەو ناوچەیە و بونیادنانی هاوبەشی بەرگری.
ئەمەریكا هەنگاو هەنگاو كار لەسەر پێدانی دۆخی هاوپەیمانی سەرەكی لە دەرەوەی ناتۆ بە قوبرس دەدات، ئەوەش دۆخێكی ستراتیژییە ئیمتیازاتی ئەمنی و سەربازیی بەو وڵاتە دەدات بەبێ ئەوەی ئەندام بێت لە ناتۆ.
ئەو ئاراستەی ئەمەریكا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ قوبرس پشت بە چەند فاكتەرێك دەبەستێت، گرنگترینیان نەهێشتنی هەژموونی بەهێزی رووسیایە لەو ناوچەیە.
واشنتن پێیوایە بونیادنانی پەیكەری نوێی ئەمنی كە ناتۆ و ئیدارەی یۆنانی تێدابێت، كارێكی گرنگە، كاریگەری لەسەر بەهێزبوونی هەژموونی یۆنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژە نوێیە ئەمەریكا بڕیاری داوە سیستەمی چەك لە قوبرس لەگەڵ پێوەرەكانی ناتۆ یەك بخات، ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی پشت بەستن بە رووسیا و تەواوكاری بەرگری قوبرسی لەگەڵ سیاسەتەكانی ناتۆ دەبێت.
بەدیهێنانی ئەو رێككەوتنە مەرجێكی سەرەكییە بۆ گەیشتن بە دۆخی هاوپەیمانی سەرەكی لە دەرەوەی ناتۆ، بەڵكوو رێگە خۆش دەكات بۆ تەواوكاری گەورەتر لە سیاسەتە بەرگرییەكان لە نێوان هەردوولا.
ئەمەریكا كاردەكات بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات بە ناوچەیەكی ئارام لەژێر سایەی ناتۆ، ئەوەش لەبەر گرنگی ستراتیژی ئەو ناوچەیە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا رێڕەوێكی زیندووی بازرگانی نێوان ئەوروپا و ئەفریقیا و ئاسیا نییە، بەڵكوو روبەرێكە بۆ ململانێی جیۆسیاسی نێوان هێزە گەورەكان.
سەبارەت بە واشنتن هەر زیادبوونێكی هەژموونی رووسی یاخود چینی لەو ناوچەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەقامگیری ناتۆ و ئەوروپا، بۆیە ئەمەریكا هەماهەنگییەكانی لەگەڵ وڵاتانی سەرەكی وەك توركیا و یۆنان لەو ناوچەیە بەهێز و ئیسرائیل و میسر دەكات، ئەوەش بۆ گرنتی هێشتنەوەی ئەو ناوچەی لەژێر دەسەڵاتی رۆژئاوا.
واشنتن هەوڵدەدات ئەو ستراتیژیەتێكی هاوشێوەی ئەوەی لە ناوچەی بەلتیق جێبەجێ بكات بە ئامانجی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری، ئەگەر ئەو ستراتیژە سەركەوتوو بوو، ئەمەریكا لە بەهێزكردنی باڵی باشووری ناتۆ سەركەوتوو دەبێت، بەو جۆرە قوبرس دەگۆڕێت بۆ خاڵێكی سەرەكی لە ستراتیژی ئەمەریكا، بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزیەكانی ئەو ناوچەیە و نێودەوڵەتی رۆڵی سەرەكی لە دووبارە داڕشتنەوەی جیۆسیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رووبەری یارییەكان
لە سایەی گۆڕانكارییە جیۆسیاسییەكانی ئەو دواییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند پرسیارێك لەسەر توانای توركیا بۆ پارێزگاری لە هەژموونی ناوچەیی دەوروژێندرێت.
زیادبوونی هەماهەنگی نێوان ئەمەریكا و ناتۆ و ئیدارەی قوبرسی یۆنانی لەبواری ئەمەنیكی ئاڵنگەرییەكی ستراتیژییە لەبەردەم ئەنقەرە درووست دەكات، بەتایبەت پەیوەست بە سیاسەتی وزە و ئاسایش لەو ناوچەیە، بەهێزكردنی پەیوەندی بەرگری لەگەڵ قوبرس چ راستەوخۆ بێت، یاخود لە میانەی ناتۆوە بێت توانای توركیا لە یارییەكان سنووردار دەكات.
گونجاندنی سیستەمی چەكی قوبرسی لەگەڵ پێوەرەكانی ناتۆ و بەهێزكردنی هێزی سەربازی بۆ ئیدارەی قوبرسی یۆنانی هاوسەنگی هێز لە دەریای ئیجە و رۆژهەڵاتی ناوەند دەگۆڕێت، لە هاتنەدی ئەو گۆڕانكارییە توانای وەڵامدانەوەی توركیا لاواز دەبێت، بەتایبەت لە سایەی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان واشنتن و ئەسینا.
ئەو سیناریۆیە پەیوەندی بەهێزی بە دۆسیەی قوبرسەوە هەیە، كە تا ئێستا خاڵی سەرەكی ناكۆكی نێوان توركیا و ئیدارەی یۆنانییە.
هەر زیادبوونێكی هەماهەنگی نێوان ناتۆ و ئیدارەی قوبرس دەبێتە هۆی پاشەكشەی ئەو دۆخە و دووبارە چارەسەری فیدراڵی پێشنیار دەكرێتەوە، كە ئەگەر هەیە ئەو گۆڕانكارییە بڕژێتە بەرژەوەندی قوبرسی تورەكان.
لێرەوە دەردەكەوێت هەر جووڵەیەك بۆ بەهێزكردنی لایەنی یۆنانی رەنگدانەوەی ستراتیژی فراوانتری دەبێت بە ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگییە ناوچەییەكان، كە ئەوەش دەخوازێت ئەنقەرە هەستیارانە مامەڵە بكات.
لەبەرانبەردا توركیا كارتێكی گرنگی هەیە كە لە چوارچێوەی ئەندامیەتی ناتۆ مافی ڤیتۆی هەیە، چونكە بەبێ رەزامەندی ئیدارەی ئەنقەرە قوبرسی یۆنانی ناتوانێت ببێت بە ئەندام لە ناتۆ، ئەوە وا دەكات توركیا دیدی خۆی لە چارەسەر ململانێی قوبرس فەرز بكات، بەتایبەت چارەسەی دوو دەوڵەتی، جگە لەوەش ئەنقەرە دەتوانێ ڤیتۆ نەك تەنیا بۆ رێگری لە باشووری قوبرس بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بەكار بهێنێت، بەڵكوو دەتوانێت بۆ بەهێزكردنی تواناكانی قوبرسی باكووریش لە رووی سەربازیی و زیادبوونی ئامادەیی دەریایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەهێزكردنی توانای توركیا بەكار بهێنێت.
لە سایەی ئەو گۆڕانكاریانە پێویستە ئەمەریكا بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییە ناوچەییەكانی و مافی قوبرسیە توركەكان سیاسەتی پێشوەختە بگرێتەبەر، بەهێزبوونی سەربازیی و قووڵبوونەوەی بوونی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كلیكن بۆ پارێزگاری لە هاوسەنگی ستراتیژی لە بەرەنگاربوونەوەی هەر جووڵەیەكی ئەمەریكی و ئەوروپی، بەوەش قۆناغی داهاتوو تاقیكردنەوەی تواناكانی ئەنقەرەیە لەسەر یارییە دیپلۆماسی و سەربازییەكان لە پێناو گرەنتی پێگەی لە گۆڕانكارییەكانی ئەو ناوچەیە پارێزگاری لەو ناوچەیە كە ململانێی جیۆسیاسی زیادی كردووە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment