سەرۆک کۆمارى تورکیا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکانی سووریا و یەکگرتووی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن، هەردوولا لەسەر ئەم پرسە هەمان بۆچونیان هەیە."

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاوی کردەوە، بەهۆی هەڵکشانی پێکدادانەکانی سووریا سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و لە پەیوەندییەکە پێی ڕاگەیاندووە، "پێویستە رژێمی سووریا بۆ ئەوەی بارودۆخەکە خراپتر نەبێت پڕۆسەیەکی سیاسی ڕاستەقینە پەیڕەو بکات."
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت لە دیدارەکە، " گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی سووریا و یەکگرتووی  و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووە، هەردوولا لەسەر ئەم پرسە هەمان بۆچونیان هەیە."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا هەموو ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان، کە دەیانەوێت سوود لە تێکچوونی دۆخی سووریا وەربگرن و زیان بە ئاسایشی تورکیا بگەینن، ئەرکی ئێمە پاراستنی سنوورەکانمانە."
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دۆخی سووریا دوێنێ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "وڵاتەکەیان لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات و ئەوەی پێویست بێت دەیکەن بۆ کوژانەوەی ئاگرە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین