وەزیری دەرەوەی تورکیا: هەرگیز ئەوەندەی ئێستا نزیک لە پێکدادانی شارستانیەتەکان نەبووینە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مەراسیمی کردنەوەی دەیەمین کۆڕبەندی جیهانی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان رایگەیاند، "ئەمە هۆشدارییەکە بۆ مرۆڤایەتیی، لەئەنجامی بێدەنگی لەبەرامبەر کارەساتەکانی غەزە، ئێمە هەرگیز ئەوەندەی ئێستا نزیک نەبووینەوە لە پێکدادانی شارستانیەتەکان."

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی دەیەمین کۆڕبەندی جیهانی هاوپەیمانی شارستانیەتەکان وتارێکی پێشکەش کردوو هۆشداریدا لە بەریەککەوتنی شارستانیەتەکان و رایگەیاند، "جینوسایدی ئیسرائیل لە غەزە بارودۆخەکەی خراپترکردووە، ئێمە هەرگیز ئەوەندی ئێستا نزیک نەبوویەنە لە پێکدادانی شارستانیەتەکان، ئەمە هۆشدارییە بۆ مرۆڤایەتی، هەرچەندە بێدەنگ بین لە سیستەمی نێودەوڵەتی زیاتر و زیاتر دۆخەکە بەرەو پارچەبوون دەڕوات."
هەروەها فیدان لە کۆبوونەوە جەختی لەوەکردەوە، کە بەبێ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانین ئاشتی لە هەموو جیهان بەدەست بێنین و گوتی، "هەرگیز ئاشتی لە ئاسۆدانابینین تاوەکو بەچاوی خۆمان ببینین بەهەزارەها منداڵ و مرۆڤی بێتاوان دەکوژرێت و بەبرسیەتی و هەژاری لەشوێنی خۆیان بەجێیان دەهێڵین."
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە و ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ لەو مەراسیمە ئامادەن وەک هاوپەیمانییەک ناتوانن بێدەنگ بین بەرامبەر بە کارەساتەکانی غەزە، هەربۆیە ئەو وڵاتانەی ناتوانن وشەی ئاگربەست بڵێنەوە لێرە ئامادەنینە، ئێمە لێرەین بەرێککەوت نییە چونکە ئاشتیمان بۆ فەلەستین دەوێت، ئەو هاوپەیمانییە بۆ ئاشتییە وە تەنیا لەڕۆژئاوا نا بەڵکو لە هەموو جیهان و بە فەلەستینیشەوە،"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین