وەزیرانی درەوەی تورکیا و عێراق دۆخی سووریا تاوتوێ دەكەن تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات، لە پەیوەندییەكی  تەلەفۆنیدا هەردوولا دواین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ناوچەكەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گرووپی تەحریری شام و گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەكان هێرشیانکردە سەر شاری حەلەب و باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەوڵدەدەن بەتەواوی شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حوسێن ئەنجامدا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزرەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات، هاکان فیدان پەیوەندی بە فوئاد حوسێن کردووە و هەردوولا باسیان لە دواین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا کردووە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت تادێت شەڕ و پێكدادان لەنێوان دەستەی تەحریر شام و حکوومەتی سووریا ئاڵوزتر دەبێت، لە دوێنێ شەوەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند پەیوەندییەکی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئێران و قەتەر و عێراق ئەنجام داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین