سەرۆکی ئی پارت: هەرگیز ڕێگەنادەین لێبوردنی گشتی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرچێت تورکیە

نوچە نێت

موساڤات دێرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی گشتی ئی پارت سەبارەت بە بانگەوازەکەی باخچەلی بۆ ئۆجەلان داوایاک ئاراستەی ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، "ئەردۆغان تۆ دەسەڵاتت هەیە هەرکاتێک بتەوێت دەتوانیت لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆشبیت، بەڵام هەرگیز ڕێگەنادەین لە پەرلەمانی تورکیا لێبوردنی گشتی بۆ بدرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئی پارتی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەگرێت و رایگەیاند، "لە ئێستادا کێشەیەکی گەورە لە تورکیا هەیە بە بیانووی ئەوەی هەنگاوی نوێی لە چارەسەکردنی کێشەی تیرۆر دەنرێت و وەک کارەکتەری سەرەکیش عەبدوڵڵا ئۆجەلان پیشان دەدرێت و دەسەڵات پێیوایە هەڵوێستەکانی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە و تورکیا بەدەست دەهێنرێت و هەنگاوی جددیش دەنرێت لەو بابەتە."

دەرڤیشئۆغڵو ئاماژەی بە بانگەوازەکەی باخچەلی دەکات و دەڵێت، "هیوادارین ئۆجەلان هەڵوێستی پەرلەمانی تورکیا بگرێتەبەر و داوا لە پەکەکە بکات چەکەکانیان دانێن، شەڕمەزارییە بۆ ئەو پارتە سیاسیانە بانگهێشتی سەرکردایەتی ئەو پارتانە دەکەن، ئێمە دڵتەنگین بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەولایەنانە و پێمانوایە لەپشت ئەم هەنگاوانەیان هۆکارێ  و مەبەستێکیان هەیە کە دەیانەوێت سەرۆکێکی بکوژە سزادرا لە ئیمرالییەوە بهێننە پەرلەمانی تورکیا."

سەرۆکی ئی پارت راشیدەگەیەنێت، "ئەگەر ئەوانەی ئاواتی ئەوەیان هەیە ئۆجەلان ئازاد بکەن و کۆتایی بە تیرۆر بهێنن لە تورکیا، ئەوا ئەردۆغان دەسەڵاتی هەیە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت ئۆجەلان ئازاد بکات، بەڵام ئێمە هەرگیز ڕێگەنادەین لە پەرلەمانی تورکیا بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ بدرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین