بەگوێرەی راپرسییەك پارتی دادوگەشەپێدان پاشەكشە دەكات تورکیە

نوچە نێت

بەگوێرەی راپرسییەك جیاوازییەكانی نێوان پارتی دادوگەشەپێدان و پارتی گەلی كۆماری فراوان دەبێت، پارتی گەلی كۆماری زیاتر پێشدەكەوێت، هەروەها هەریەك لە پارتی رەفای نوێ و پارتی نەسر دەنگەكانیان زیادی كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/تشرینی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (زەمانی توركی)بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی راپرسیەك كە رۆژنامەنووس شەعبان سەفینش لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردۆتەوە، پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە لە (5%) پێش پارتی دادوگەشەپێدان كەوتووە.

بەگوێرەی ئەو راپرسیە پارتی دیموكرات و یەكسانی كوردی لە (9.2%) دەنگەكانی بەدەست هێناوە، هەریەك لە پارتی بزووتنەوەی توركی و ئی پارت دەنگەكانیان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، دەنگەكانی هەریەك لە پارتی نەسر و رەفای نوێ رێژەی دەنگەكانیان بەرزبۆتەوە.

رێژەی دەنگی پارتەكان:

ــ پارتی گەلی كۆماری: 33.4%.

ــ پارتی دادوگەشەپێدان: 28.2.

ــ پارتی دیموكراسی و یەكسانی گەلان: 9.2%.

ـ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی: 7.3%

ــ ئی پارت: 7%

پارتی نەسر: 6.2%

پارتی رەفای نوێ: 6.2.

لەو راپرسییە پرسیار لە بەشداربووان كراوە، ئایە پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت لە بەرانبەردا لە (57.9%) پاڵپشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن، لە بەرانبەردان ئەو رێژەیە لە تەمووزی ئەمساڵ لە (51.4%) بوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین