ئاكپارتی ئامادەكاریەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەست پێدەكات
لە ماوەی رابردوو شه‌ش پارته ئۆپۆزیسیۆنەكەی كه‌ى توركيا شه‌ش كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجام داوه، سه‌ركرده‌كانیشیان (30) جار سه‌ردانى يهكتريان كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نهيانتوانييه كانديدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار ديارى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌يرى بارودۆخيان بكه‌ين به‌يانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست دێنن كەچى هێشتا ده‌ستيان به ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردن نهكردييه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان له ئێستاوه ده‌ستى به ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردن كردووه، له هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌و كۆبوونه‌وه سوپرايزهى (MYK) ئه‌نجامدرا به‌ته‌واوى ته‌رخان كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆيە ده‌ڵێم، سوپرايز چونكه سه‌ربارى ئه‌مه‌ى ئه‌ردۆغان له پرۆگرامه‌كه نه‌بوو به‌ڵام داواى كۆبوونه‌وه‌ى كردبوو وه ئه‌وه‌ى چاوه‌روان ده‌كرا كۆبونه‌وه‌كه كاتێكى زۆرى خاياندبوو، ئه‌وانه‌ى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان كردبوو يه‌ك يه‌ك بيرو بۆچونيان له‌باره‌ى هه‌لبژاردن دهربريبوو، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى يه‌كه‌م كۆبوونهوهبووه، به‌ڵام باس لەوە ده‌كرێت ئه‌رێنى و كاريگهربووه، ئه‌و كۆبوونەوە يه‌كه‌م جاربوو، به‌ڵام لێرە بەدواوە رونكراوه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كان لە بارەى ئامادەكارييەكانى هەڵبژاردنەكان به‌فه‌رمى ئه‌نجام ده‌درێت.
تاوەكو ئێستا شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكە (30) جار یەكتریان بینیووە
پابه‌ندبوونى ئۆپۆزسيۆن
نازانم هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دەكرێت، ياخود هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام دەزانم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكى ئاسايى نابێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆيه‌ش پێويستە ئاكپارتى بە ستراتيژيهكى راست خۆى بۆ ئاماده بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بكات باش نييە، چونكە هه‌رچۆنێك بێت ئۆپۆزيسيۆن ئه‌كپارتى بەرەو ئه‌م ئابووريه ده‌بات، ئه‌گه‌ر هێز له ئێمه هه‌بێت پێويسته به‌زوترين كات له‌م بارودۆخه دهربازبين، ئێستاكه ئه‌م ميللهته سه‌يرى حكومه‌ت و ئۆپۆزسيۆن ده‌كات، خاڵ وه‌رده‌گرێت رۆژى هه‌ڵبژاردنيش ئه‌وه‌ى پێويست بێت ئه‌نجامى ده‌دات.
گروپێكى ستراتيژى.
ئه‌كپارتى ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا گرووپێكى ستراتيژى دامه‌زراندووه، به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌كى فراوان بانگه‌شه‌ى بۆ نه‌كردووه، ئەوە هه‌نگاوێكى باشه بۆ به‌رهه‌مهێنانى سياسه‌تێكى نوێ ئه‌كپارتى ئه‌م چاكسازييانه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، هه‌م رێگە بۆ خۆى ده‌كاته‌وه‌و هه‌م پارتێكه كه ده‌توانێت توركيا له سيسته‌مى مامۆستايه‌تى رزگار بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سياسه‌تێكى نوێ به‌رهه‌م بێنێت پێويسته وه‌ك تاكێكى بيركردنه‌وه كاربكات.
هه‌لبژاردنى پێشوه‌خته هه‌يه ؟
هەريەك لە ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركيا و دەوڵەت باخچه‌لى، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته نييه، بەڵكو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت." له‌پاش ئه‌م رونكردنهوانه پێمراست نييە پێشبينى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت، به‌ڵام كارنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ى (MYK) ده‌بێت مانايهكى هه‌بێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پێشبينى هه‌يه.
- ئه‌ردۆغان هه‌ست به لێدانى دڵ ده‌كات.
- ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته ده‌ست پێكردوه.
ئەوەندەی له‌پشت كورسيه‌كانى ئه‌كپارتى چاودێریم كردووە، وادياره به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوهختهيان نييه، به‌ڵام ماوه‌يه‌كى تر بۆى هه‌يه بڵێن، "ئه‌ها گروپهكانى ئۆپۆزيسيۆن فشاريان خستۆته سه‌رمان ، ئه‌وه نازانم تا به‌ره‌و ههڵبژاردندهرۆين بەم جۆرە دەبێت یاخود نا، به‌ڵام ده‌يانه‌وێت ئه‌م ياسايه نوێيه‌ى هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌يانه‌وێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له (14)ى ئايار ئه‌نجام بده‌ن، له‌به‌ر هۆكارى تاقيكرنهوهكانى زانكۆ و چه‌ژنى قوربان و ئه‌وه‌ى روونه وادياره مانگێكى سه‌ختى حوزه‌يران چاوه‌رێمانه، بۆى هه‌يه هه‌ڵبژاردنه‌كان مانگێك زوتر بكرێت نه‌خرێته نێو ئه‌م كێشانه، ئه‌ردۆغان هه‌ندێك به‌روارى خۆش ده‌وێت، له (12) ئه‌يلوول چووين بۆ رێفراندۆم، بۆى هه‌يه (14) ئايار له‌به‌رچاو بگرێت كه حزبى ديموكرات به‌ته‌نيا له ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
ستراتيژيەتى هه‌ڵبژاردن
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌مانكاتدا ستراتيژى هه‌ڵبژاردنێكى پێكدادان ده‌بێت، نه ئۆپۆزسيۆن و نه حكومه‌ت ئه‌و دهرفهتهيان نييه هه‌ڵه بكه‌ن، كێ سه‌يرى ستراتيژيهكى راست بكات يه‌ك به سفر پێش ده‌كه‌وێت، ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى به‌زۆرى جه‌خت له‌سه‌ر ستراتيژيەتى هه‌ڵبژاردن ده‌كاتەوە، كە ئايا له هه‌ڵبژاردنه‌كان چ زمانێك به‌كارده‌هێنرێت، له‌سه‌ر ئه‌مه گفتوگۆ ده‌كه‌ن، گفتوگۆيه‌كى راستگۆيانه، خاڵێكى سهرنجڕاكێشە، به‌ڵام ستراتيژيهكى راستە، پێويسته به‌زمانێكى راست بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ببردرێت.
خەڵك لە رۆژی هەڵبژاردن قسەی خۆی دەكات
ئايا ئه‌م جاره ئه‌كپارتى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵمه‌تى باوه‌شكردن به‌رێوه ده‌بات؟ ياخود بانگهشهيهكى جهمسهرگيرى ده‌بێت؟ ياخود ئايا ئه‌كپارتى زمانێكى باوه‌شكردن به‌كاردێنێت يان زمانێكى جه‌مسه‌رى ده‌بێت.
پێویستە ئەردۆغان بیر لە دۆخی ئابووری بكاتەوە
ئه‌كپارتى له رابردوو ستراتيژيەتێكى جه‌مسه‌رگیرى به‌كارهێناوه و هه‌ڵبژاردنه‌كانى برته‌وه، به‌ڵام قۆناغى ئێستا ئەو سه‌رده‌م نييه، زمانێكى جه‌مسه‌رگیرى هەيە، بۆ ئه‌كپارتى يه‌كێك ده‌بێت له گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌كان، ئه‌مجاره به جه‌مسه‌رگیرى نابێت، پێويستى به باوه‌شكردنه، مرۆڤه‌كان پێويستيان به ئارامييه، بابلێين نايانه‌وێت، هه‌ر خۆشى لهبهركێشە ئابوورييەكان له قۆناغێكى سه‌خت داين و تێدهپهرێنين، چونكه هيچ ئارامييهك بۆ جه‌مسه‌رگیرى نه‌ماوه. ئه‌ردۆغان هه‌ر خۆشى له كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى لايه‌نگرى ستراتيژيهكى جه‌مسه‌رگیرى نه‌بوه، به‌پێچه‌وانه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر زمانێكى باوهشپێكردن كرته‌وه.
يه‌كه‌م: ئابوورى، دووه‌م: زمان
ئه‌ردۆغان له‌يه‌كه‌م خاڵى كۆبونه‌وه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى بۆ ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردن ئاشكرایكرد دوو پلانى هەيە، ئه‌وانه‌ى قسه‌يان تێدا كردووه، بابەتى ئابوورى، هاوپهيمانەكانى پێشوو، هه‌رچه‌نده به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن دهرۆين پێويسته به ئابوورى بەجوانی رێكبخرێت و پارێزگارى لێبكرێت، نه شه‌ش پارته‌كه و نه كليچدارئۆغڵۆ و ئه‌كشنار گه‌وره‌ترين ركابه‌رى ئەردۆغان نين، چونكه ئه‌كپارتى له‌هه‌ڵبژاردندا به ئابوورى شهر ده‌كات. گه‌وره‌ترين ركابه‌رى تێچووى ژيان ده‌بێت. كاتێك ئه‌م كێشه‌يه‌ى چاره‌سه‌ركرد له پێشبركێى له‌گه‌ڵ ئۆپۆزيسيۆن واته هيچ كێشه‌يه‌كى نييە، چونكه سهختيهكانى ئابوورى زۆرترين كات كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى ئه‌كپارتى ده‌بێت، ئه‌مه‌ى لێره گرينگه هه‌ركاتێك ئابوورى هه‌بێت يارى ميللهتيش نابێت، ميللهت له‌به‌رامبه‌ر سهختيهكانى ئابوورى ئه‌و چاره‌سه‌ريانه‌ى ده‌كرێت له‌م رووه‌وه ده‌بينێت، ميللهتى ئێمه خاوه‌نى دووربينييه، ئاكپارتى ئه‌م كێشه‌يه‌ى چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وانيش ده‌نگى پێده‌ده‌ن.
شێوازى به‌هێزكردن
له خاڵى دووه‌م بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر زمان ده‌وه‌ستێت، پێويست ده‌كات به زمانێكى گشتگيرو باوهشپێكردن به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى بانگەشەكان بكرێن، چونكه له‌م خاڵه‌دا جگه له ئابوورى ده‌توانم بڵيم زمان به‌هه‌مان شێوه گرينگه، چونكە نزيكبوونهوهيهكى راستگۆيانەيە لە دەنگەدەران، ئه‌ردۆغان له شه‌رى نێوان ئۆكراينا و رووسيا توانى وه‌كو نێوهنگير كاربكات توانى رۆلى خۆى له هه‌موو جيهان به‌رزبنرخێنێت، باشه بۆ بۆ وڵاتى خۆى گشتگير نه‌بێت؟ ئێستا ئۆپۆزسيۆن په‌نجه بۆ هه‌موو لايه‌ك رادهشهقێنێت له ئێستادا گشتگيرى ته‌نها له ئه‌ردۆغان ده‌وه‌شێته‌وه.
پێوه‌ره‌كانى كانديدبوونى په‌رله‌مان
ئه‌م بابه‌ته په‌يوه‌ندى به ئهكپارتييهوه هه‌يه به‌ڵام هه‌ندێك كات راسته‌وه‌خۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كان كاريگه‌رى ده‌بێت. ئه‌ويش بابه‌تى كانديدى په‌رله‌مانه گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌كان زوو ديارى نه‌كرێت ده‌بێته هۆى ململانێ، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش له هه‌ڵبژاردنه خۆجێيه‌كان ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى شوێنه‌كان و سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كان، له‌نێو سه‌رۆك و جێگر و بيرۆكراتهكانى پيشوودا ئه‌وانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت ببنه كانديدى په‌رله‌مان. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى ئێشتاش هه‌ن داواده‌كه‌ن پێشوه‌خته پێوه‌ره‌كانى كانديدبوونى سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى پارێزگاكان رابگه‌يه‌نرێت، پێشنيارێكى باشه بۆ نه‌بوونى گۆرهپانێكى ناوخۆيى.
هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن
ئاكپارتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن چۆن به‌رێوه‌ده‌بات؟ له‌مه‌و به‌دواوه به‌زۆرى يه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان ئه‌م بابهتانهدهبێت، دروشمى هه‌ڵبژاردن و مۆسيقاى هه‌لبژاردن و ئه‌م كامپانيايانهى ده‌كرێت ده‌ستكه‌وته‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردن، ئاهه‌نگه‌كانى وروژاندنى جه‌ماوه‌رى و ئاكپارتى به‌ته‌نيا ناتوانێت باس له كاره‌كانى بكات و به‌وه‌ى كردوويه‌تى پێرازيبێت پێويسته بۆ داهاتووى كۆمه‌ڵگه هيوايه‌ك هه‌بێت، وروژاندنى زياترى جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵكه‌كه به‌و ئاراسته‌يه‌ى ببه‌ن كه پێويستى به هه‌ڵمه‌تێكى كامپانيايهكى جێگيرههيه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment