یۆنان بە چەند نەخشەیەك وەڵامی توركیا دەداتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى (10/حوزەیران/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی حكومەتی یۆنانی هێزی سەربازی لە دوورگەی دەریای ئیجە بڵاوكردەوە، ئەنقەرە ئەسینای بە پێشێلكردنی پەیماننامەكانی ئاشتی دوای جەنگی یەكەم و جیهان تۆمەتباركرد، لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانە، وەزارەتی دەرەوەی یۆنان چەندین نەخشەی مێژوویی بڵاوكردەوە.
سەبارەت بەو تۆمەتانە ئەسینا رایگەیاند، هێزەكانی ئێمە بەهۆی هەبوونی یەكەی سەربازی و فڕۆكە و كەشتی جەنگی توركی و داگیركردنی دوورگەی قوبرس لە (1974) لەو ناوچەن.
یەكێك لەو نەخشانە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1923) وەزارەتی دەرەوەی یۆنان دەربارەی ئەو نەخشەیە رایگەیاند، "ئەوەش رێگەیەكی روون و ئاشكرایە، مایەی گفتوگۆكردن و بانگەشە نایاسایی و یەكلایەنەكانی توركیا نییە، ئەو بەڵگەنامە ئاستی ئەو دەستكارییانەی توركیا پشتڕاست دەكاتەوە، كە هەوڵ دەدات ئەو دۆخەی ئێستا ئاوەژوو بكات و یاسای نێودەوڵەتی پێشێل بكات و هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری ئەو ناوچەمان بكات."
بەگوێرەی ئەسینا ئەنقەرە بەشێوەیەكی نایاسایی كە لە (1973) لە باكووری دەریای ئیجەیە دەستی بەگەڕان بەدوای نەوت كردووە.
لە ماوەی رابردووش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا هێرشی توندی كردە سەر بەرپرسانی یۆنان و رایگەیاند، "لە ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی یۆنان كۆنابمەوە."
رۆژی پێنجشەمەی رابردووش دووبارە هێرشكردەوە سەر یۆنان و داوای لێكردن بەخۆیان دابچنەوە و چەك لە دوورگەیە داماڵن، راشگەیاند، "من سوعبەت ناكەم."
لە لایەكی ترەوە لە چەند رۆژ رابردوو ئەردۆغان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بە زمانی یۆنانی رایگەیاند، "هۆشداری دەدەینە یۆنان لەو خەون و گوتار و كردارانەی كە ئەنجامەكانی دەبێتە پەشیمانی هەڵگرن، چونكە دۆخی ئێستاش وەك سەدەی رابردووە."
لەلایەكی ترەوە مەلوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە رەوانەكردنی هێز بۆ ئەو ناوچەیە، ئەنقەرە بەرەنگاری دەبێتەوە."
یۆنان و توركیا دوو وڵاتی دراوسێی یەكترن و هەردوو وڵات ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆن، چەندین ساڵە ناكۆكیان لەسەر سنوورە ئاوییەكان و مافی گەڕان بەدوای وزە هەیە لە دەریای ئیجە و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment