هاووڵاتيانى توركيا بە سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى ڕووسى هەڕەشە لە ئەمەريكا دەكەن شیکاری

نوچەنێت:

بەگوێرەى رۆژنامەى (خەبەر 7)ى توركى ژمارەى بنكە سەربازييەكانى ئەمەريكا لە يۆنان بۆ نۆ بنكە زيادى كردووە، يەكێك لە بنكەكان بنكەى (ئەلكسەندرۆپۆليس)ـە تەنيا (45) كيلۆمەتر لە توركيا دوورە، لەدواى دياريكردنى ئەو بنكەيە بۆ ئەمەريكا لە مانگى رابردوو نزيكەى (400) تانك و زريپۆشى بردۆتە ئەو بنكەيە، بەوەش بۆتە جبەخانەيەكى گەورەى ئەمەريكا.

لە مانگى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا ڕەخنەى لەو رێككەوتنەى نێوان ئەمەريكا و يۆنان گرت. 

بڵاوكردنەوەى ئەو هەواڵە بۆتە جێگەى بايەخى خوێنەرانى توركيا، لەو بارەيەوە كۆمێنتى جۆراوجۆريان نووسيووە لەسەر ئەو وێنانەى بڵاوكراوەتەوە، ژمارەيەك چالاكوانى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن پێويستە توركيا بە سيستەمى بەرگرى (ئێس 400)ى رووسى وەڵاميان بداتەوە، كە بۆتە سەرچاوەى ناكۆكى نێوان توركيا و ئەمەريكا. 

فاتان يەكێك لەو خوێنەرانەيە دەڵێت، "ئێمەش لە وەڵامى ئەو بنكانە سيستەمى بەرگرى رووسى دادەنێين، بۆ ئەوەى هەموو شتێك بەرانبەرێكى هەبێت، ئێمە بۆ ئەو كارە ناكەين، كێ دەستى ئێمەى گرتووە؟"

باسم عەبدوڵا يەكێكى تر لە خوێنەرەكان دەڵێت، "دەبێت توركيا بە دانانى سيستەمى بەرگریى رووسى وەڵامى ئەو هەوڵانە بداتەوە، بۆيە پێويستە بە زووترين كات سيستەمى بەرگریى ڕووسى دابنێت، پاشان پرسيارى ئەوە دەكات، چۆن دەبێت وڵاتێكى خيانەتكارى لەو جۆرە هاوپەيمانمان بێت؟ ئێستا وڵاتانى ناتۆ بووينە مەترسى لەسەرمان."

مەعمەر يەكێكى ترە لە چالاكوانەكان ئاماژە بەوە دەكات، "ئەمەريكا هەوڵدەدات شەڕ لەنێوان توركيا و يۆنان هەڵگيرسێنێت."

گێراى لە كۆمێنێكى لەسەر ئەو هەواڵە نووسيويەتى، "لەباوەشى بەريتانياوە بۆ باوەشى ئەمەريكا، هەر ئەوە چارەنووسيان دەبێت." بۆچوونێكى تر پێيوايە، "يۆنان هەر دەبێت لەژێر ركێفى ئەمەريكا دابێت."

لە مانگى رابردوو پەرلەمانى يۆنان دەنگى لەسەر هەموارى رێككەوتنى هاوئاهەنگى دوولايەنەى يۆنان و ئەمەريكا دا، بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە بنكە سەربازييەكانى يۆنان دەگۆڕێن بۆ بنكەى ئەمەريكا بۆ ئەوەى تا كاتێكى ناديار بەكاريان بهێنێت.

ئەو رێككەوتنەى واشنتن و ئەسينيا لە (14)ى تشرينى يەكەمى (2021) واژۆكرا، كە تێيدا هاتووە چوتر بنكەى سەربازى بۆ ئەمەريكا دەگوازرێتەوە، ئەوە جگە لە ئاسانكارى تر، ئەو رێككەوتنە لە برى ساڵێك بۆ ماوەى پێنج ساڵە، بەڵام ئۆپۆزيسيۆنى يۆنان دەڵێت، دواى پێنج ساڵ دەبێتە ماوەيەكى ناديار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین