ژنێکی رەشپێشت دەبێتە ئەندامی دادگای باڵای ئەمریکا
نوچەنێت
کیتانجی براون جا‌کسۆن (51 ساڵ)، یه‌که‌م ژنە رەشپێست له ئه‌مه‌ریکا ببێته ئه‌ندامی دادگای باڵا، پێشتر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادوه‌ر بووه، 9ساڵ ئەزمونی له دادگای فیدراڵی هه‌یه.
کامالا هاریس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، که خۆیشی ره‌شپێسته سه‌رپه‌رشتی ده‌نگدانه‌که‌ی کرد.
بڕیاره براون جا‌کسۆن، هاوینی ئه‌مساڵ لە جێی ستیڤن بریری ده‌ستبه‌کار بێت دوای خانەنشین بوونی.
مانگی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی پیران چوار رۆژ گوێیان له جا‌کسۆن گرت کە له قسه‌کانیدا باسی له نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیانی باوکی کرد، که به‌رده‌وام له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکادا قوربانی سیاسه‌تی جیاکاری ره‌گه‌زیی بووه.
دادگاکه له 9 ئه‌ندام پێکهاتووه، جگه له جا‌کسۆن، سێ ژنی دیکه ئه‌ندامن تێیدا، به‌ڵام ئه‌وان سپی پێستن و جا‌کسۆن ده‌بێته چواره‌م ژن و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره له ئه‌مه‌ریکا دادگای باڵای وڵاته‌که، چوار ئه‌ندام ژن بن.
چەک شومەر، سەرۆکی زۆرینە، ڕووداوەکەی بە ڕۆژێکی خۆش وەسفکرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment