ڤاكسينه‌ چینیه‌كه‌ گه‌یشت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڤاكسینى سینۆفارمى چینى به‌ فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌یشته‌ به‌غدا و وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى تر پێشوازیان له‌ گه‌یشتنى یه‌كه‌م به‌شى ڤاكسین كرد.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى ئادار گوتى، " له‌سه‌ر رێنمایى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ جۆرى C130 ره‌وانه‌ى كۆمارى چینى میلى كرد بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌شى ڤاكسینى دژ به‌ كۆرۆنا بۆ عێراق بگوازێته‌وه"‌.

دواتر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى ئادار 2021 فڕۆكه‌كه‌ گه‌یشته‌وه‌ به‌غداى پایته‌خت و  ڤاكسینه‌كه‌ى گه‌یاند، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى و سكرتێرى تایبه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ئاسمانییه‌كان و باڵیۆزى چین له‌ عێراق له‌ پێشوازى فڕۆكه‌كه‌ بوون.

چین بڕیارى دا بوو به‌شێك له‌ ڤاكسینى سینۆفارم ببه‌خشێته‌ عێراق وه‌ك نیشاندانى گیانى هاوكاریى، ئه‌مه‌یش ئه‌و ڤاكسینه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌یشت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین