شه‌رق ئه‌وسه‌ت: هه‌ڵوێستى كورد له‌سه‌ر رووداوه‌كانى به‌غدا روون نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى سوننه‌ قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت كردووه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ تا ئێستا هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر گرژییه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و بابه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت روون نییه‌. ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكیشیان هه‌بێت به‌ڵام له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى خۆیان سوورن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌ هه‌ڵوێستى كورد كردووه‌.  سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌ر له‌ هه‌موو شتێك كورد هاوشێوه‌ى سوننه‌ په‌رۆشیان بۆ "حكومه‌تى زۆرینه‌" نه‌بووه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات.

دواتریش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، تا ئێستا له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ڵوێستى كورد روون نییه‌، له‌وانه‌ گرژییه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا. جیا له‌مه‌یش ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده‌ كورد دوو شاندى جیاوازیان ناردووه‌ به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستێكیان له‌به‌رانبه‌ر تێگه‌یشتنه‌كان رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى جیاوازییه‌كانیان ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان له‌ به‌غدا".

له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا پارتى دیموكراتى كوردستان  شاندێكى به‌ سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌، یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستانیش به‌سه‌رۆكایه‌تى خالید شوانى شاندى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین