په‌رله‌مانتارێك: پارتى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ته‌وافووقییه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى پارتی لە خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق ته‌وافووقى بێت و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى خوولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، زۆربه‌ى فشاره‌كان بۆ سه‌ر ره‌وتى سه‌در بۆ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق ته‌وافووقى بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى پارتى شێروان دووبه‌ردانى گوتى، "وه‌ك پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین له‌ حكومه‌تى داهاتوو هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى هه‌بێت، حكومه‌تێكى ته‌وافووقى بێت، بێ فه‌رامۆشكردنى لایه‌نه‌كان".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى خولى پێشووى پارتى روونى ده‌كاته‌وه‌ "ته‌وافووق" ده‌بێت به‌گوێره‌ى شایسته‌ى هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌یى بێت، گوتیشى، "حه‌ز ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانى ناو ماڵى شیعه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ رێككه‌وتن بكه‌ن و سه‌رۆكى نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تا ئێستا ره‌وتى سه‌در به‌ راشكاوى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ره‌تده‌كاته‌وه‌ و بانگه‌شه‌ى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كات، شێروان دووبه‌ردانى گوتى،  "واقیعى سیاسى عێراق وایه‌ و ده‌بێت ته‌وافووقى بێت و حكومه‌ت به‌ پێوه‌رى زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت و ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌مه‌ بڕواى ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان بێت و لایه‌نى سه‌دریش داواى بكات كه‌ مافى خۆیه‌تى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنن، ئه‌وا ئێمه‌ وه‌ك كورد و سوننه‌یش رێز له‌و بڕیاره‌ى ئه‌وان ده‌گرین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین