شتانمایەر بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

فرانک وۆڵتەر شتاینمایەر، بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمان بۆ خولێکی دیکە بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایەوە و لە کۆی1437 دەنگ 1045 دەنگی بەدەستهێنا.

 شتاینمایەر سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتە، لە دوو خوولی راوێژکارێتی ئەنگێلا مێرکل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بووە.

شتاینمایەر، دوای هەڵبژاردنی گوتارێکی پێشکەشکرد و تییدا گوتی: روسیا بە کۆکردنەوەی هێز لە دەروربەری ئۆکرانیا مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی لە ناوچەکە دروستکردووە و دەبێ بەرپرسیارێتی دۆخەکە لەئەستۆ بگرێت.

 هاوکات جەختی لە دانیشتن و گفتوگۆ کردەوەو دەڵێت: ئاشتی تەنیا لە رێگای گفتوگۆ لە نێوان روسیا و  وڵاتانی رۆژئاوا گەرەنتی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین