ئەڵمانیا: پێویستە كورد بەشداری لە پڕۆسەی گفتوگۆكانی سووریا بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئانالینا بیرۆبۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەر لەسەردانی بۆ توركیا داوای كرد كورد لە پڕۆسەی گفتوگۆكانی سووریا بەشداری پێ بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ كانوونی یەكەم/2024) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كورد وەك ئەڵمانیا بەشێك بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سووریا، بۆیە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانی هەموو لایەنەكان دایە لە پڕۆسەی گفتوگۆكانی سووریا بەژداربن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە ئەو پرسە بە روونی لە سەردانی بۆ توركیا لە رۆژی هەینی داهاتوو باس دەكات.

بیربۆك ئاماژە بەوەش دەكات، كە پێویستە رەچاوی هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سووریا بكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری  دەدات و دەڵێت، "پێویست ناكات گفتوگۆكانی سووریا لە دەرەوە دەستی تێوەربدرێت و تێك بدرێت، ئەگەر ئێمە ئاشتیمان لەو ناوچەیە دەوێت نابێت گومان لە سەلامەتی لە خاكی سووریا بكەین."

دەربارەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر جۆلانیش ئاماژە بەوە دەكات، داگیركاری درێژمەودا لە جۆلان لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی ناكۆكە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین