بەرپرسانی ئەوروپا لێدوانەكانیان بەرانبەر كورد دەگۆڕن وەرگێڕان

نوچە نێت

وەگێرانی: ئیسماعیل تەها

ئەنالینیا، بیربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا دەكات هێزە كوردییەكان لە سووریا چەكەكانیان دانێنن و بچنە پاڵ حكومەتی نوێی ئەو وڵاتە، ئەو قسانەی بەراورد بە قسەكانی پێش سەردانی بۆ توركیا گۆڕانكاری زۆری بەسەرداهاتووە.

لە لایەكی دیكەوە لێدوانەكانی ئەمەریكا و ئەڵمانیا ئاماژەی ئەوەیان تێدایە، كە ئاراستەی رۆژئاوا لە سووریا بەرانبەر كورد گۆڕاوە، ئەوەش پەیوەستە بەو هەژموونەی توركیا لەدوای سەركەوتنی ئیسلامییەكان بەسەر دیمەشق. 

باربارا لیف، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بەسەرۆكایەتی شاندێكی ئەمەریكا بە فەرمی سەردانی دیمەشقی كردبوو، پاشان رایگەیاند، توركیا هەژموونێكی گەورەی لە سووریا هەیە، بەرژەوەندی ئاسایش و بەرژەوەندی دیكەی زۆری لە سووریا هەیە، ئەو دۆخەی پاڵی بە كوردەوە نا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا چەك هەڵگرن و خۆیان رێكبخەن و بەرگری لەخۆیان بكەن زۆر گۆڕاوە.

سەرەڕای ئەوەی قسەكانی ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە گشتی بوو، هیچ وردەكارییەكانی لەسەر گۆڕانكاری لە هەڵوێستی واشنتن بەرانبەر هاوپەیمانە كوردەكانی تێدا نەبوو، بەڵام ئاماژەی ئەوەی تێدایە كە گۆڕانكارییەكی ئامانجدار هەیە كە تێیدا مەبەست رازیكردنی ئەنقەرەیە، لە سایەی مەترسییە ئەمنیەكانی كە بەرانبەر كورد هەیتی، كە ئەگەر هەیە لێدوانەكانی لیف سەربكێشێت بۆ گۆڕنكاری لە سیاسەتی ئەمەریكا.

تا ئێستا نازاندرێت قسەكانی لیف پەیوەستە بە ئیدارەی جۆ بایدن، كە دوای چەند هەفتەیەكی دیكەی كەم كۆتایی پێدێت و دۆناڵد ترەمپ جێگەی دەگرێتەوە، یاخود دەربڕی ئاراستەیەكی فەرمییە، بە تایبەت ترەمپ بە تەواوی پاڵپشتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا دەكات.

لە هەڵوێستێكی روونتر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژی هەینی لەدوای گفتوگۆی لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە رایگەیاند، پێویستە هێزە كوردییەكان چەك دانێنن و لە سووریا و بچنە پاڵ هێزە ئەمنییەكان لە حكومەتی نوێی سووریا.

بیربۆك جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئاسایشی كوردەكان لە سووریای ئازاد پێویستە، بەڵام دەبێت چارەسەری مەترسییە ئەمنییەكانی توركیا بۆ گرەنتی سەقامگیریش بكرێت.

توركیاش ئاماژە بەوە دەكات كە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد (یەپەگە)، درێژكراوەی پارتی كرێكارانی كوردستانن كە دژ بە توركیا شەڕ دەكەن.

لە لایەكی دیكەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پێشبینی ئەوەی كرد، كە وڵاتی بیانی پاڵپشتی كوردی سووریا نەكەن و گوتی، هیچ هۆكارێك نییە هێزە بیانییەكان پاڵپشتی وڵاتی یەپەگە بكەن. 

پێش سەردانەكەی بۆ توركیا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لەسەر ئەوە كردەوە، كورد وەك ئەڵمانیا بەشێك بوو لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە سووریا، بۆیە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتیمانی هەموو لایەنەكان دایە لە پڕۆسەی گفتوگۆكانی سووریا بەژداربن، پێشتر ئالینیا باسی لەوەش كرد بوو، كە ئەو پرسە بە روونی لە سەردانی بۆ توركیا لە رۆژی هەینی داهاتوو باس دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین