ڕوسیا: ساڵى داهاتوو گفتوگۆکانی سەقامگیریی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا دەست پێدەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت کە خولی داهاتووی گفتوگۆکانی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا تایبەت بە سەقامگیریی ستراتیجی پێدەچێت مانگی یەکی 2022 دەستپێبکەنەوە.

کاتێک ئاژانسی هەواڵی فەرمیی تاس-ی روسی لەبارەی بەرواری دەستپێکردنەوەی ئەو گفتوگۆیانە لێیان پرسیوە، ریابکۆڤ وتوویەتی "خشتەیەکی ڕوونی کاتیی نییە، لەوانەیە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو، مانگی یەک دەستپێبکەنەوە".

ریابکۆڤ دەشڵێت، "گرنگ خۆ ئامادەکردنی باشە بۆ گفتوگۆکان، ئێمە ئەوەی لەسەرمانە دەیکەین، هەڵسەنگاندنمان کردووە بۆ ئەو ئاماژانەی لە ئەمریکییەکانەوە وەرمان گرتووە لە گفتوگۆکانی پێشوماندا، هەروەها هەندێک گفتوگۆی ناوخۆمان کردووە. جارێ کاتمان پێویستە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە، دواتر بە وردی قسە لەسەر وادەی گفتوگۆکان دەکەین".

لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ لە مانگی شەشی 2020 هەردوو سەرۆک جۆ بایدن و ڤلادیمیر پووتین ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی سەقامگیریی ستراتیجی. دوو خولی گفتوگۆکان لە 28ی مانگی حەوت و 30ی مانگی نۆی 2020 ئەنجام دران.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین