داوا دەکرێت کۆنگرێس لێپرسینەوە لە برێت مەکگۆرک بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆ ویلسۆن، کۆنگرێسمانى کۆمارییەکان نامەیەکى ئاراستەى براين ماست، سەرۆكى ليژنەى کاروبارى سیاسەتى دەرەوە کردووە، تێیدا داوا دەکات لێکۆڵێنەوە لەگەڵ برێت مەکگۆرک، بەرپرسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ئەنجوومەنى ئاسایشى نەوتەوەیى لە سەردەمى ئیدارەى جۆبایدن بکرێت و سیاسەتەکانیشى بە شکستخواردوو وەسف کرد.

رۆژى هەینى (حەوتى شوبات/ 2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، لە نامەکەى ویلسۆن هاتووە، لە راستیدا ئەو کەسە بە بەردەوامى هەڵە دەکات، ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکاى تووشى مەترسى کردووە و  دامەزراوەى دەرەوەش تووشى کێشەى گەورە بووە.
لەبەشێکى دیکەى نامەکە هاتووە، نامەکەى بۆ ماست مەکگۆرک تۆمەتبار دەکرێت بە سەرکردایەتى هەوڵەکانى ئەمەریکا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، ئەوەش بە فەرمى نەبوو، بەڵکوو لە رێگەى هەڵوێستى نەرم بەرانبەر بە هاوبەشە عەرەبەکانى واشنتن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا دەست پێکردەوە.

برێت مەکگۆرک بەشدار بووە لە سیاسەتى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە لە بڕیارى جۆرج دەبلیوو بووش بۆ لێدان لە عێراق دەستى پێکرد، لە سەردەمى ئیدارەکانى باراک ئۆباما لە  (2009-2017) مەکگۆرک سەرکردایەتى هەوڵەکانى ئەمەریکالا بۆ هاوکارى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش دەکات، بەڵام لە قۆناغى دۆناڵد ترەمپ  (2017-2021)، بەڵام بەهۆى بڕیارى پاشەکشەى ئەمەریکا لە سووریا، برێت مەکگۆرک دەستى لە کارکێشایەوە.
لە سەردەمى ئیدارەى بایدن جارێکى مەکگۆرک برەوى بە سیاسەتى ناوچەیى دەدا بۆ گەڕانەوە بە بنەڕەتییەکن و دوورکەوتنەوە لە هەڵوێستى توند، کە ئیدارەى بۆش و ئۆباما لەسەردەمى جەنگى عێراق و راپەڕینەکانى بەهارى عەرەبى گرتیانەبەر.

برێت مەکگۆرک بە یەکێک لەو کەسانە دادەندرێت رۆڵى سەرەکى هەبووە، لە دەستپەرکردنى پاڵپشتى ئەمەریکا بۆ هێزەکانى سووریاى دیمورکات لە رۆژئاواى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین