ئۆکراینا بە پێشنیاری ئەمەریکا رازیبوو بۆ ئەوەی بۆ ماوەی (30) ڕۆژ ئاگربەست ڕابگەیێنێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (11/ئاداری/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، لەدوای دەمەقاڵیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا و ئۆکراینا و بڕینی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا، ڤلادیمێر زێلینسکی ڕایگەیاند، ئامادەین لەگەڵ هاوبەشە ئەمەریکیەکانمان کاربکەین، ئەمڕۆش شاندی هەردوولا لە دەوحەی پایتەختی سعودییە کۆبوونەوە و گەیشتنە ڕێککەوتن.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی هەردوو شاند، ئۆکراینا رازییە بە پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ ئەوەی بەخێرایی ئاگربەست بۆ ماوەی (30) ڕۆژ رابگەیێنن لەگەڵ ڕووسیا، هەروەها ئامادەن هەنگاوی جددی بنێن بۆئەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی دەستەبەر بکەن لەگەڵ رووسیا، لەبەرامبەردا واشنتۆنیش ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی یارمەتی سەربازیی و ئاڵوگۆری زانیاری هەواڵگریی لەگەڵ کیێڤ.
سەبارەت بەو هەواڵە مارکۆ ڕونیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "لەمەوبەدوا تۆپەکە لە گۆرەپانی ڕووسیایە، هیواخوازین ڕووسیا رازیبێت و بڵێت بەڵی بۆ ئاگربەست، بەڵام ئەگەر بڵێت نەخێر ئەوکات دەزانرێت کێ ڕێگرە لەبەردەم ئاشتی."
سەرۆکی ئۆکرایناش ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێمە ئەم پێشنیارەمان وەک دەرفەتێک بۆخۆمان سەیر کردووە و ئامادەین هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن."
مایک والتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانی داهاتوو قسە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەیان دەکەن لەسەر ئەم بابەتە، هەروەها ئاشکراشی کرد، لەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت ئەنجام دەدات و لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment