وەزارەی دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازی لە رێككەوتنی هەسەدە و سووریا دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/ئادار/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە لاپەڕەی خۆی نووسیوویەتی، واشنتن جارێكی دیكە پاڵپشتی گواستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی دەكات، بۆ ئەوەی حكومەتی دوور لە مەزەهەبی و متمانەپێكراو درووست بكرێت، ئەوەش باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی زیاتری سوویا لە ململانێكان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانە دەڵێت، "ئێمە بەردەوام چاودێری ئەو بڕیارانە دەكەین كە حكومەتی كاتی سووریا دەریدەكات، نیگەرانیشین لە كردەوە خوێناوییەكانی ئەم دوایەی دژ بە كەمینەكان كرا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر گرەنتی مافەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی سووریا دەكاتەوە، بۆ ئەوەی نوێنەریان هەبێت و بەشداری پڕۆسەی سیاسی لە هەموو دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان بكەن، ئەوەش لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت دوور بێت حیسابكردن بۆ پاشخانی ئاینیان.
رۆژی (10/ئادار/2025) ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك كە تێیدا كورد دەبێتە بەشێك لە پڕۆسەی سیاسی لە سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment