ساڵح موسلیم: لەمەوبەدوا ئێمە هاوبەشی دەوڵەتی سووریاین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ساڵح موسلیم کارگێری پەیەدە سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، "ئێمە لەمەوبەدوا بە فەرمی هاوبەشێکی ئەو دەوڵەتەین، لەمەوبەدوا بۆ هەر ماددەیەکی ڕێککەوتنەکە کۆمسیۆنێکی تایبەت دادەمەزرێت و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە لەماوەی ئەم ساڵەدا کۆمسیۆنەکان دەگەنە ڕێککەوتن."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/ئادار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، ساڵح موسلیم لە لێدوانێکدا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا بە ئاژانسی (ئەی ئێن ئێف) ڕاگەیاند، "ئێمە لەمەوبەدوا هاوبەشی ئەم دەوڵەتەین، لە بەڕێوەبردنی و دەستوور و ژیان و ئابووری و هەموو شتێک."

موسلیم ئاماژە بەوە دەکات، "ئەو ڕێککەوتنەی واژۆکراوە لە (8) ماددە پێکهاتووە، هەر ماددەیەک کۆمسیۆنی تایبەتی خۆی بۆ دادەمەزرێت و لەماوەی ساڵێکدا کۆمسیۆنەکان دەگەنە ڕێککەوتن، ئێمە لەمەوبەدوا هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوخۆوە و لە هەموو ڕووێکەوە هاوبەشی ئەو دەوڵەتەین، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هێزی نێوبژیوان هەنە، ئەو هێزانەش ئەوەی بکەوێتە ئەستۆیان ئەنجامی دەدەن."

سەرۆکی پەیەدە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە گونجاوە لەگەڵ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین