تەندروستى هەڵەبجە: بەبێ کارتى ڤاکسین مووچە بە هیچ فەرمانبەرێک نادەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌، چیتر مووچە بەو پزیشک و کارمەندانەى نادات ئەگەر کارتى کوتانى ڤاکسینى کۆرۆنایان نەبێت.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (23/تشرینى یەکەم/2021)، د.ئازاد مستەفا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  "بڕیارماندا لەماوەی داھاتوودا لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگانە، ئەو کارمەند و پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت، موچەی پێنادرێت".

بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەڵەبجە ئاشکراشى دەکات، " لەپێناو پاراستنی تەندروستی شارەکەمان‌و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ پابەندکردنی ھاوڵاتیان بەگشتی‌و فەرمانبەران بەتایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیارماندا لەماوەی داھاتودا لەکاتی دابەشکردنی موچەی مانگانەدا ئەو کارمەندو پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت، موچەی پێنادرێت".

دەشڵێت، "هاوكات ئەم پێشنیازه‌ بەرزدەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێبكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لەسنورەكەمان لەڕێگەی بەڕێزیانەوە پاش ڕەزامەندیان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین