هێشتا پارەكەی بەغدا رەوانە نەكراوە سكاڵای لە دژ تۆمار دەكرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023 مستەفا سەند پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكدا ئاشكرای كردووە، سكاڵا لەسەر ئەو پارەیە لە دژی حكومەتی عێراق تۆمار دەكات، كە چاوەڕوان دەكرێت بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.
مستەفا سەند دەڵێ، "پارێزەری بریكارم راسپاردووە سكاڵا لە دژی ئەنجومەنی وەزیران تۆمار بكات سەبارەت بە پێدانی قەرز بە هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی شایستەكانی یاسای بودجە". ئەمە لە كاتێكدایە هێشتا بڕیار لەسەر رەوانەكردنی پارەكە نەدراوە.
لەبارەی یاساییبوونی رەوانەكردنی پارە بە قەرز بۆ هەرێمی كوردستان، دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی رووداو دەڵێ، ""ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەتوانێت و دەسەڵاتی هەیە، قەرز و هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات، هەروەک چۆن هاوکاری پارێزگاکانی عێراق دەکات".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبووو لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، سەردانی بەغدایان كرد و جگە لە سێ سەرۆكایەتیەكە لەگەڵ زۆربەی سەركردە سیاسیەكانی عێراق كۆبوونەوە و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە چاوەڕوان دەكرێت سبەی یەكشەممە بڕیار لەسەر رەوانەكردنی پارەیەك بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدرێت كە تا ئێستا مووچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment