سوننه‌كان گره‌و له‌سه‌ر سێ دۆسیه ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى دوێنێ سێى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" راپۆرتێكى له‌سه‌ر كێبڕكێى لایه‌نه سوننه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له به‌رنامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پرۆگرامى لایه‌نه سوننه‌كان له‌یه‌كتر نزیكن.
مه‌به‌ست له ده‌ركردنى بێگانه، ئه‌و هێزانه‌ن كه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى شاره‌كان له‌ژێر ده‌ستى رێكخراوى تیرۆریستى داعش جێگیر كراون، به دیاریكراوى مه‌به‌ست هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه. دوو بابه‌ته‌كه‌ى تریش زۆر روونه كه بریتین له گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شارانه‌ى سوننه‌ن كه له ئه‌نجامى داگیركارییه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
سێ لایه‌نه به‌هێزه‌كه‌ى سوننه كه ركابه‌رى یه‌كتر ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن: للعراق متحدون "بۆ عێراق یه‌كگرتووین" ئه‌و حزبە ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و زیاتر كار له‌سه‌ر مووسڵ ده‌كات. هاوپه‌یمانى عه‌زم كه كار له‌سه‌ر باكوورى به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر ده‌كات، ئه‌و هاوپه‌یمانییه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "جه‌ماوه‌رى خه‌نجه‌ر دابه‌زیوه" ئه‌ویتریشن ته‌قه‌دومه، كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات.
به بڕواى راپۆرته‌كه هیچ كاتێك سوننه له‌دواى 2003 وه به قه‌د هه‌ڵبژاردنى رابردوو خراپ نه‌بووه، كه ژماره‌ى كورسییه‌كانى زۆر دابه‌زیبوو، ته‌نانه‌ت هیچ كاتێكیش له ریزى شه‌ش یه‌كه‌مه‌كه نه‌بووه. رۆژنامه‌ى مه‌دا دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هیچ كاتێك سوننه وه‌ك سه‌رده‌مى ئه‌یاد عه‌لاوى به‌هێز نییه كه له هه‌ڵبژاردنى 2010 له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى عێراقییه 91 كورسیان هێنا.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكایه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هاوكارى ئێرانى كردووه، ئوسامه نوجه‌یفى و ئه‌سیل نوجه‌یفى كه سه‌رۆكایه‌تى متحدون ده‌كه‌ن جیا له‌وه‌ى پێشتر له ململانێیه‌كى توندى سیاسى ژیاون و چه‌ندان پۆستیان تاقى كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان زیاتر دروشمه‌كانیان له‌باره‌ى مووسڵه. بۆیه زۆربه‌ى سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ده‌بێ.
رۆژنامه‌ى مه‌دا ده‌ڵێ، "محه‌مه‌د حه‌لبووسى كه به شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو له دواى 2014 كه‌وته ناو رووداوه‌كان و بوو به پارێزگارى ئه‌نبار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كۆده‌تایه‌ك له‌ناو سیسته‌مى هێزه سوننه‌یه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment