زیاتر له‌ 50 ملیۆن  مین و پاشماوه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان له‌ عێراق هه‌یه عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى دوایین راپۆرتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له‌ 50 ملیۆن مین و پاشماوه‌ى بۆمب و مووشه‌ك و رۆكێتى نه‌ته‌قیو له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى پیسبوونى ژینگه‌كه‌ى له‌ ئه‌نجامى به‌كارهێنانى یۆرانیۆمه‌وه‌.

شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌بد به‌رپرسى به‌شى نه‌هێشتنى مین و پاشماوه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى "نیمچه‌ فه‌رمى" باس له‌ پاشماوه‌ى چه‌كى شه‌ڕه‌كان ده‌كات كه‌ بریتین له‌ مین و بۆمبى نه‌ته‌قیو و مووشه‌ك و رۆكێت و تیشكدانه‌وه‌ى یۆرانیۆم.


ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێ له‌ دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاتووه‌ باسى ئه‌وه‌ كراوه‌ زیاتر له‌ 50 ملیۆن پاشماوه‌ى چه‌كى نه‌ته‌قیو و بۆمب و مین هه‌یه‌ و كاریگه‌رییه‌كى به‌رده‌وامیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه‌.

له‌ یه‌كێك له‌ نموونه‌كان شه‌هاب ئه‌حمه‌د عه‌بد باسى له‌وه‌ كردووه‌ نزیكه‌ى هه‌زار و 200 كلیۆمه‌تر له‌ سنوورى نێوان عێراق و ئێران به‌ مین و بۆمب ژینگه‌كه‌ى پیسكراوه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناتوانێ به‌ دوو ساڵ پاشماوه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ لابدات.

له‌ماوه‌ى 40 ساڵى رابردوودا عێراق كۆمه‌ڵێك جه‌نگى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ئه‌م جه‌نگه‌كانى وێراى وێرانكردنى كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ى، ژینگه‌كه‌یشیان تێكداوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین