سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئێران په‌یوه‌ندى به‌ حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسى سپوتنیكى رووسى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ تاران، په‌یوه‌ندى به‌ حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و كازمى ده‌یه‌وێ ئه‌و فشاره‌ى ئێران رابگرێت كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ئه‌یلوول مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى تارانى كرد و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌. ئاژانسى سپوتنیكى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى ئه‌وه‌یه‌، هه‌وڵ بدات ئێران ئه‌و فشارانه‌ رابگرێت كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.
له‌ پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ سێ رۆژ به‌ دوای یه‌كتر بۆردومانى ناوچه‌كانى سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تى كردووه‌، ئه‌مه‌یش فشارێكه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان. هه‌فته‌ى رابردوو به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشدارییان دا كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌رنه‌كات ئه‌وا هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر.
راپۆرته‌كه‌ى سپۆتینك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌ كاتێكدا عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌ و كازمى به‌ نیازه‌ جارێكى تر ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران، نایه‌وێ گرژى دروست بێت و كورده‌كانى له‌ ده‌ست بچێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا نایه‌وێ ئێرانى له‌ده‌ست بچێت بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخه‌كان هێور بكاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین