د. هه‌ژار ره‌حیمى: ده‌ركردن و چه‌ككردنى حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له هه‌رێم مه‌حاڵه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئێمە دەزانین هەمیشە ئێران هەڕەشە لە ئۆپۆزسیۆنی خۆی کردووە، بەڵام ئەم جارە دەگوترێ فشار و هەڕەشەکانی چرڕتر کردۆتەوە. ئەمجارەیان چ جیاوازیەکی لەگەڵ پێشوو هەیە؟
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی له هێزه دژبه‌ره‌كانی خۆی له هه‌رێمی كوردستان، یان له هه‌ر شوێنێكی تری دنیا مه‌سه‌له‌یه‌كی نوێ نییه. له رابردوودا ئێمه زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و شێوه‌یه‌مان بینیوه و نه‌ك ته‌نیا له قاڵبی قسه، ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی عه‌مه‌لی هه‌نگاویشی ناوه و به‌داخه‌وه زه‌ره‌ر و زیانیشیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران نوێ نین به‌ڵام هه‌لومه‌رج گۆڕاوه
ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌رده‌كه‌وێ، په‌یوه‌سته به تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌م و مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی تەكنەلۆژی و فراوان بوون و خێرایی مه‌ودای ئاگاداربوونی خه‌ڵك له هه‌واڵ و بابهتهكان. بۆیه مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه. دیاره ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه كه كۆماری ئیسلامی جدی نییه له زه‌ره‌ر گه‌یاندن به بزووتنه‌وه‌ی كوردی، به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیسته‌مه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ویستوویه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ناوبه‌رێ یان تا كه‌مترین ئاست كهمڕهنگی كاته‌وه. به‌ڵام به سه‌رنجدان له چه‌ند فاكته‌رێكی ناوخۆیی په‌یوه‌ست به ئێران و عێراق و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، بێگومان هه‌لومه‌رجی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مجاره جیاوازه، نه‌ك خودی هه‌ڕه‌شه‌كان. بۆ نموونه ئێمه له لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌ڕله‌مان عێراق به‌ره‌وڕووین و له لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و بده و بستێنه سیاسییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان. كۆماری ئیسلامی به سه‌رنجدان له‌و ناسین و كاریگه‌رییه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی هه‌یه‌تی و ئه‌و ئاشناییهی كه سه‌باره‌ت به باشووری كوردستان هه‌یه‌تی، ده‌زانێ له چ كاتێكدا چ ده‌ڵێت و داوای چی ده‌كات. كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی شیعی راسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری و نفودزی سیاسی كۆماری ئیسلامیدایه و یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی داهاتووی سه‌رۆك وه‌زیران، راسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بێ، یان له باشترین حاڵه‌تدا پێویسته كۆماری ئیسلامی ئۆكه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێ. له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موومان ده‌زانین حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراویان له نێواندایه. كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێ كه هه‌لومه‌رجی باشووری كوردستان و مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به مووچه و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك، چه‌نده كاریگه‌رییان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه سیاسییه‌كان هه‌بووه، به جۆرێك كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری به‌داخه‌وه تا ئاستێكی به‌رز خهساروهرگر كردووه. بۆیه پێموایه ده‌یه‌وێ له‌م گۆمه لێڵه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه وه‌بیر بێنێته‌وه، كه ئه‌و كلیلی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی لایه. كۆماری ئیسلامی له‌مه‌یاندا هه‌ڵه‌یه. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ناوخۆی ئێرانیشه‌وه هه‌یه، ئه‌مه به‌شێك له سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامییه كه خۆی وه‌كو هێزێكی خاوه‌ن هێز و كاریگه‌ری نیشان بدات، كه‌لێنی ئه‌و بۆشاییانه‌ی پێ بڕ بكاته‌وه، كه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی و كاریگه‌ری ئابڵوقه ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تییدا درووست بوون. له لایه‌كی تریشه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له ئێستاوه ده‌یه‌وێ، به سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ داهاتووی عێراق و ناوچه‌كه و به تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی شیعی و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان نیشان بدات، به‌وه‌ی كه ئه‌منیه‌تی داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ده‌ستی ئێراندایه. بۆیه جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه كه خودی هه‌ڕه‌شه‌كان جیاواز نیین، به‌ڵام بێگومان هه‌لومه‌رجی هه‌ڕه‌شه‌كان جیاوازه. ئه‌وه‌ی كه له‌م نێوه‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه، كه كۆماری ئیسلامی لانیكه‌م له دوو باره‌وه له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێ، یه‌كه‌م له‌وباره‌و كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌یان، به تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جۆری تێڕوانینیان بۆ ئایندهی ململانێكانیان له‌گه‌ڵ ئێران. دیاره ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه كۆماری ئیسلامی به‌شێك له به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ ناكا، چ به بۆمباران كردنی بنكانی هێزی پێشمه‌رگه یان كه‌مپه‌كان بێ، یان وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلێكی تری ترۆر، یان كێشه درووستكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان چ به كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر بودجه یان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له رێگه‌ی هێرشی درۆنی، كه تا ئێستا ئه‌مانه‌ی كردوون و پێشموایه به‌رده‌وام ده‌بن.
هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دیپلۆماسیانه ره‌فتار ده‌كه‌ن
هەڵوێستی حزبەکانی رۆهەڵات چۆن دەبینی لە بەرامبەر گرژیەکان ؟
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌هه‌ڵوێستی هێزه كوردییه‌كانه‌وه، ده‌بێ له‌دوو ئاستدا لێكی بده‌ینه‌وه. یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به ماهیه‌تی خه‌باتی خۆیان و دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، كه له‌مباره‌وه ئه‌گه‌رچی ئاستی ئاماده‌كارییه‌كانیان له ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستاندا نییه، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان وه‌كو ته‌نیا ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان ماونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا رێگا و شێوازی نوێی خه‌بات هێنراونه‌ته كایه‌وه، كه ئه‌گه‌رچی له رووی تیۆری و پراكتیكییه‌وه كێشه و كهموكورتییان هه‌یه، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆریش جۆرێك دڵگه‌رمییان له ناو خه‌ڵك و له خه‌باتی دژی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌دیهێناوه. دیاره ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌م ئاماده‌كارییانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی له هێزێكه‌وه بۆ هێزێكی دیكه جیاوازن. ئه‌گه‌رچی ئێستا جۆرێك هاوپه‌یمانیش به ناوی ناوه‌ندی هاوكاری هێزه‌كانی كوردستان ئێران له نێوان چه‌ند حیزبی سه‌ره‌كی دژی كۆماری ئیسلامی له‌ئارادایه، به‌ڵام له هه‌ندێ ورده‌كاری و خۆ ئاماده‌كردندا، هێشتا ناڕوونی و كه‌موكورتییه‌كی زۆر هه‌یه. لایه‌نێكی دیكه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵكه‌وتی جیۆپۆلۆتیكی هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان. له‌مباره‌وه ئێستا ئه‌وان، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌فسیركردنی بوونی خۆیان له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دیپلۆماسییانه ره‌فتار ده‌كه‌ن و له خودی خۆیدا ئه‌مه‌م پێ شتێكی زۆرباشه. ده‌بێ بشزانین، هه‌ڵكه‌وتی ژیۆپۆلۆتیكی بزووتنه‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، له ئاستێكی زۆر باش‌دا نییه و زۆر خهساروهرگره. ئه‌گه‌رچی باشووری كوردستانی له پشته، به‌ڵام له ئیستادا به سه‌رنجدان له‌و تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی و ئابوورییانه‌ی كه له باشوور و به گشتی له عێراقدا له ئارادان و هه‌ستیان پێده‌كرێ، ره‌نگه باشوور نه‌توانێ ئه‌و پشتی جه‌بهه‌یه له ئاستێكی زۆر باش و به‌هێزدا، راگرێ. بۆیه ره‌نگه چاوه‌ڕوانكردنی دژكرده‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ره‌ها و توند، له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كارێكی زۆر دروست و له جێی خۆیدا نه‌بێ. هه‌ر خودی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كۆماری ئیسلامیش، به‌شێكی له زانینی ئه‌و راستییانه‌وه دێ. ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌م و كوڕییه‌ك كه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا، بزووتنه‌وه‌ی كوردی خۆرهه‌ڵات، به سه‌رنجدان له‌و سه‌رمایه مادی و مه‌عنه‌وییه و میراته میژووییه‌ی كه هه‌یه‌تی، ده‌توانێ خاوه‌نی ئینشیهتیڤی(ابتكار عمل) خۆی بێ، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێكی زۆر جدی ده‌بێت بۆ كۆماری ئیسلامی، كه هه‌روا به ئاسانی نه‌توانێ هه‌ڕه‌شه و گۆڕهشهكانی عه‌مه‌لی بكات، یان سه‌ركه‌وتوو بێت تێیاندا.
ئێران داوای لە کازمی کردووە هێزە رۆژهەڵاتیەکان دەربکات، ئایا پێشبینی ئەو کارە لە عێراق دەکەی؟
گۆڕانكارییه دراماتیكییه‌كانی سیاسه‌ت و هه‌لومه‌رجی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه. به‌ڵام به‌ش به حاڵی خۆم، پێموایه ده‌ركردن و گواستنه‌وه یان چه‌ككردنی هێزه كوردییه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، كارێكی هێنده ئاسان نییه و به زۆری له مه‌حاڵ نزیك ده‌بێته‌وه. جگه له‌و ئینشیهتیڤهی كه پێشتر باسمكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی دەبوون، بێگومان وه‌كو موجاهیدین رێیه‌كی تێده‌چوو. به‌ڵام جیاوازییه‌كه لێره‌دایه، نه ئه‌و هێزانه و نه پرستیژی سیاسی و ئه‌خلاقییان هاوشێوه‌ی موجاهیدینه، نه حكومه‌تی هه‌رێمیش تێڕوانینی بۆ هێزه كوردییه‌كان هاوشێوه‌ی تیڕوانینی حكومه‌تی عێراقه بۆ موجاهیدین. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانی و هه‌ندێكجار ره‌خنانه‌ی، كه لایه‌ن و خه‌ڵكی باشوور و خۆرهه‌ڵات له یه‌كترییان هه‌یه، كه ره‌نگه زۆربه‌ی چاوه‌ڕوانی و ره‌خنه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه بێت، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م باشووری كوردستان له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا ره‌زامه‌ندی بۆ ده‌ستبردن بۆ شتێكی وا بدات. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش بكات، من به خۆكوژی سیاسی ده‌زانم. ئه‌مه جگه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه مێژووییه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ستی هاوپێوه‌ندی و رۆحی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی درووستی ده‌كات. ده‌بێ بزانین كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵات به ئاشكرایی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جدیشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان له هه‌ناوی خۆیدا. هێزی باشووری كوردستان به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی، بزووتنه‌وه و داوای ره‌وای خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاته. بۆیه زۆر به ئاسته‌م ده‌بینم حكومه‌تی هه‌رێم له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا مل بۆ وه‌ها چاره‌سه‌رێك بدات. ئێستا بێگومان رێگای دیكه هه‌ن، كه بتوانرێ ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردی، به هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، تێدا بكرێ. به‌ڵام ئه‌مانه كاره‌كانی پشتی په‌رده‌ی سیاسه‌تن و توخنیان نه‌كه‌وین باشتره. له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا و زلهێزه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئێران، ره‌نگه له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بێت، ئه‌م داوایه‌ی ئێران جیبه‌جێ بكرێ و سه‌ركه‌وتوو بێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment