وەزیری دەرەوەی ئێران: شەممەی داهاتوو ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریكا كۆدەبینەوە
نوچە نێت
ئەمرۆ سێشەممە (هەشتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو شاندی باڵای ئەمەریكا و ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە عومان كۆدەبنەوە، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ تاقیكردنەوەی ئەمەریكا، تۆپەكەش لە گۆڕەپانی ئەوان دایە.
دەربارەی ئامادەسازییەكان رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز بڵاوی كردەوە، بەرپرسانی ئێران رایگەیاندووە، تاران و واشنتن پلانیان داناوە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە سەڵتەنەی عومان كۆببنەوە، ئێران، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەگەر گەڕی یەكەم سەركەوتووبین، ئامادەین نانوستاندنی راستەوخۆ بكەین.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمەریكا و ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی راستەوخۆ دەكەن.
پێشتر نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانوستاندنەكان ناڕاستەوخۆیە و لە رێگەی نێوەندگیرەكان بەڕێوە دەچێت، ئەو لێدوانانەی سەرۆكی ئەمەریكا بەشێكە لە یاریەكی دەروونی و ئیعلامی بۆ نیشاندنی ئەوەیە كە ئەمەریكا هەوڵی دانوستاندن دەدات و بەرپرسیارێتی ئامادەنەبوونی گفتوگۆ بخاتە ئەستۆی ئێران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment