ئێران: ئەمەریکا ناچار دەبێت ماوەى لێخۆشبوون بۆ عێراق درێژ بێتەوە ئێران

نوچە نێت

حەمید حوسێنى، گوتەبێژى یەکێتى هەناردەکارانى گاز و بەرهەمەنەوتی و پتڕۆکیمیاییەکان لە ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا ناچار دەبێت رێگەدان بە عێراق بۆ کڕینى گازى ئێران درێژ بکاتەوە، ئەوەش لەبەر پارێزگارییە لە قەیرانەى ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/ئادار/2025) ماڵپەڕى (میدئیست نیوز) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى هەناردەکارانى بەرهەمە گاز و نەوتییەکان رایگەیاندووە، ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت، کەرتى کارەبا زیانى زۆر بە حکومەتى سوودانى دەگەینێت، بۆیە عێراق هەوڵ دەدات دووبارە لێخۆشبوونى ئەمەریکا بەدەستبهێنێتەوە، ئەو ئەزموونەش چەسپاندوویەتى کە واشنتن ناچار دەبێت رێگەدان بە عێراق نوێ بکاتەوە.
حوسێنى باس لەوەش دەکات، عێراق لە چەند ساڵى رابردوو هەواڵى داوە سەرلەوێ ژێرخانى کارەباى نۆژەن بکاتەوە، بەوەش توانیویەتى بەرهەمهێنانى کارەبا بگەینێتە (27) هەزار میگاوات، بەڵام بە تەواوى ناتواندرێت ئەو بڕە بەکارهێندرێت، هۆکارەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ کێشەى داینکردنى سووتەمەنى.
گوتەبێژەکەى ئێران دەشڵێت، تەنانەت لە حاڵەتى کارپێکردنى تەواوى وێستگەکانى کارەبا هێشتا عێراق پێویستى بە پێنج بۆ حەوت هەزار میگاواتە، لەو دۆخەدا هەر وەستانێک لە هەناردەى کارەباى ئێران بڕەکەى نێوان (1200 بۆ 3000) میگاوات کارەبا دەبێت، بەوەش قەیرانى کارەبا لە عێراق زیاتر دەبێت.
حوسێنى دەشڵێت، هەشت هەزار میگاوات لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەباى عێراقى پشت بە گازى ئێران دەبەستێت، ئەگەر ئەو توانایە پاشەکشە بکات وەک لە زستانى ئەم ساڵ روویدا، ئەوا بەرهەمێنانى کارەبا بۆ (17) هەزار میگاوات دادەبەزێت، کە یەکسانە بە نیوەى پێداویستییەکان، بەوەش قەیرانێکى گەورە لە هاوینى ئەمساڵ درووست دەبێت.
دەبارەى پێدانى قەرز و شایستەکانى ئێران لە لایەن عێراقەوە، گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق روونى کردەوە، حکومەتى بەغدا پابەندە، بەگوێرەى ئەو گرێبەستانە شایستەى کارەبا و گاز لە حیساباتى کۆمپانیاى گاز و تەوانیر لە بانکى (TBI)ى عێراقییە، جەختیش لەوە دەکاتەوە عێراق پابەندە بە بەڵێنەکانى هەوڵى دۆزینەوەى جێگرەوەى پێدانى نرخى کارەبا دەدات بۆ خۆ پارێزى لە کێشە داراییەکان.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، لەو چەند ساڵەى دوایى بەهۆى هەندێک رێکار قەرزەکانى عێراق زیادى نەکردووە، بەڵکوو توانیەتى ساڵانە گرێبەستى پێویست بە دەستهێنێت بۆ نرخى کارەبا و گازى هاوردە، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو دۆخە بەردەوام دەبێت.
هەر سەبارەت بەو پرسە حەمید حوسێنى دەڵێت، هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ وا دەکات بڕینى کارەبا ببێتە ئاڵنگەرییەکى مەترسیدار بۆ حکومەتى سوودانى و پارتە شیعییەکان، ئەوەش دەبێت پاڵنەریان تاوەکوو هەوڵى چڕتر بدەن بۆ لێکخۆشبوون لە سزاکانى ئەمەریکا، بە پشتبەسن بە ئەزموونى پێشوو، ئەمەریکا ناچار دەبێت لەپێناو پارێزگارى عێراق لە ئاڵۆزییە ئەمنییەکان ماوەى کڕین درێژ بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین