سەرۆکی دەزگای میت لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی  ئێران کۆبوونەوە ئێران

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ عەلی ئەکبەر سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشیمانی ئێران کۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆی شوبات/2025) ماڵپەڕی (Turkiya) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ عەلی ئەکبەر سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لە تەهرانی پایتەختی ئێران کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی (تەسنیمی) ئێران، تەوەری کۆبوونەوەکە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت دۆخی سووریا بووە، هەروەها جەختیان لە پەیوەندییە دوولایەنە و کردۆتەوە و بیروڕیان لەبارەی چەند بابەتێكی هاوبەشتیان گۆڕیوەتەوە.

لەدوای سەردانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس ئەراکچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە، هەردوولا باسیان لە پرسەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی فەلەستین کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین