وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەهێز دەکەین ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

ڕۆژی چوارشەممە (پێنجی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەبەس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا تیشکی خستە سەر، "پێشکەوتنە خێرا و ئاڵۆزەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتیش لەوەتەی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە هەوڵ و کردارەکانی وەزارەتەكەی کرد، لە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گوتی، "ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیدا بە تەواوی هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەکاردەهێنێت بەتایبەتی لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی بۆ بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا".

عێراقچی دەشڵێت، "تاران سیاسەتی دراوسێیەتی لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بەهێزتر کرد، برەوی دا بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە. ئیدارەی پزیشکیانیش پابەند بووە بە درێژەدان بەم ستراتیجییەتە کە پێشتر بووە هۆی گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتان بۆ نموونە سعودیە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین