ئەمەریكا فشاری زیاتر دەخاتە سەر ئێران ئێران

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا زۆرترین گوشار دەخاتە سەر ئێران، لەو بارەیەوە یاداشتنامەیەکی سەرۆکایەتی ئاسایشی نەتەوەیی واژۆ کرد کە ڕێگری لە ئێران دەکات لە پرسەکانی چەکی ئەتۆمی و هەژموونی ئێران لە دەرەوە.

ڕۆژی سێشەممە (چواری کانوونی دووەم/2025) کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دەبێت ئێران لە چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ قەدەغە بکرێت. چیتر ڕیگەی پێنەدرێت تواناکانی خۆی بەهێز بکات، ڕێگە نادەین ئێران توانای چەکی ئەتۆمی هەبێت، دەبێت بوەستێندرێت لە هەنگاوە جیاوازەکانی بەتایبەتی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا".

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕێنمایی بۆ هەموو کەرتە بازرگانییە پەیوەندیدارەکان دەردەکات لەوانە کەشتی گواستنەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەماهەنگی دەکات بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتێک بە ئامانجی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران".

لەبارەی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا و ئێران ترەمپ گوتی، "تەماشا دەکەین بزانین دەتوانین ڕێککەوتن بکەین لەگەڵ ئێران یان نا."

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ چوارشەممە (5-2-2025) فاتمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، رایگەیاند، "کاروباری نێودەوڵەتیمان لەسەر سێ بنەمای شکۆ، ژیری و بەرژەوەندی دامەزراوە لەبەر ئەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان لەسەر ئەو سێ بنەمایە رێکدەخرێن".

گوتەبێژی حکومەتی ئێران گوتیشی، "بێگۆمان لە هەموو پرسەکانی وڵات مامەڵە لەگەڵ ئەم سێ بنەمایە دەکەین، بەتایبەتی پرسی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە".

جێگای ئاماژە پێدانە تا (1979) وڵاتان بەرگەی هەڵسوکەوتی نابەجێ و ناسەقامگیریی ئێرانیان گرت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەری، بەڵام چەندین جارە ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "ئەو ڕۆژانە بەسەرچوون ئێران پشتیوانی سەرەکی تیرۆر بووە، بە چەکی ئەتۆمی هەڕەشە لە جیهان دەکات، ئێمە هەرگیز ڕێگە نادەین ئەوە ڕووبدات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین