خامنەیی: گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمەریكا هەنگاوێكی ژیرانە نییە
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا و دەستبەکاربوونی لە دژی ئێران وەستاوەتەوە و تارانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەدات. واشنتن سزای زیاتری بەسەر پیشەسازی نەوتی تاراندا ڕاگەیاند، بە نیازە تۆڕێکی نێودەوڵەتی bکاتە ئامانج کە ئاسانکاری بۆ ناردنی نەوتی ئێران بۆ چین دەکات.
لە بەرامبەردا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەمریکیەکان دادەنیشن و نەخشەی جیهان لەسەر کاغەز دەکێشن، بەڵام تەنها لەسەر کاغەزە و هیچ بنەمایەکی لە ڕاستیدا نییە".
خامنەیی دەشڵێت، "ئەوان لێدوان لەبارەی ئێمەوە دەدەن، بیروڕا دەردەبڕن و هەڕەشە دەکەن. ئەگەر هەڕەشەیان لێکردین هەڕەشەیان لێدەکەین ئەگەر ئەوان بەو هەڕەشانە کار بکەن، ئێمەش هەمان کار دەکەین. ئەگەر ئاسایشی وڵاتەکەمان تێک بدەن، بێگومان ئێمەش وەڵامی وەک ئەوە دەدەینەوە."
لەگەڵ ئەوەشدا ڕێبەری باڵای ئێران هۆشداری دا لە، "دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا، بە نە ژیرانە و نە زیرەک و نە شەرەفمەندانە وەسفی کرد".
خامنەیی باسی لەوەش کرد، "دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکە نییە. دەبێت بە دروستی لەمە تێبگەین و هەڵنەخەڵەتێنین وا بیربکەینەوە کە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو حکومەتە هەندێک کێشە چارەسەر دەکات. نەخێر، دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment